سوپای عێراق رێگەی گەیشتنی کۆمەک بە تیرۆریستان بۆ فەللوجە دەبڕێت

helin

ھێزە ھاوبەشەکانی عێراق لە ھەردوو بەرەی باکور و باکوری خۆرھەڵات، گەمارۆی شاری فەللوجەیان داوە و لە پێکدادانێکی قورسیشدا بە دەیان تیرۆریست لە دەوروبەری ئەو شارە کوژراون.

فەرماندەی ئۆپراسیۆنە ھاوبەشەکان رایگەیاندووە: پلانی سوپا و ھێزە ئەمنییەکان سەرکەوتنی بەدەستھێناوە لە کۆنترۆڵکردنەوەی دەروازەی “ئەلبو شجل” لە بەری باکوری فەللووجە، بەوەش ،رێگەی گەیشتنی کۆمەک بۆ تیرۆریستان لە ناحییەی رەشاد بۆ دەوروبەری فەللوجە بپچڕێنڕاوە. فەرماندە سەربازییەکە ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە ھێزەعێراقییەکان لە ھەوڵآ کردنەوەی دەروازەیەکن لە بەری باکوری فەللوجە بۆ رزگارکردنی ھاوڵاتیانی مەدەنی لەوشارە.

ھاوکات شانەی راگەیاندنی جەنگ بڵاویکردۆتەوە لە پێکدادانەکانی ٢٤ کاتژمێری رابردوو بە دەیان تیرۆریست کە لە ناویاندا چەند گەورە تیرۆریستێکی بیانی ھەیە کوژراون ، لە بۆردومانێکی فرۆکەکانی عێراقیش بۆسەر کۆبوونەوەیەکی داعش لە ناو ناوەندی فەللوجە ، جێگری والی فەلوجە کوژراوە.



سه‌رچاوه‌Kurdsat

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات