ڤیدیۆ ژاکان حەمە عەلی خان لەگەڵ دایک و باوکی چەند نهێنییەكی خۆیان ئاشكرا كرد

bozhin
ڤیدیۆ ژاکان حەمە عەلی خان لەگەڵ دایک و باوکی چەند نهێنییەكی خۆیان ئاشكرا كرد

ڤیدیۆ ژاکان حەمە عەلی خان لەگەڵ دایک و باوکی چەند نهێنییەكی خۆیان ئاشكرا كرد

کچی ئەکتەری ناسراو حەمە عەلی خان، گۆرانیبێژ ژاكان حه‌مه‌ عه‌لى خان و هاوسەرەکەی

 

ژاكان له‌ دایك بووى ساڵى 1992 شارى سلێمانییه‌و، خاوه‌نى چه‌ند گۆرانى و كلیپێكه‌ 

هونەرمەندان حەمە عەلی خان و شلێر كۆیی و ژاكان كچیان لە پرۆگرامێكی تەلەفزیۆنیدا گۆرانی دەڵێن.

پرۆگرامی لایك مەگەزینی كەناڵی نێت تێڤی سەردانی خانەوادەی حەمە عەلی خان دەكات و لە ماڵی ژاكانی كچی چاوپێكەوتنێكیان لەگەڵ ئەنجام دەدات ئەو هونەرمەندانەش چەند نهێنییەكی خۆیان ئاشكرا دەكەن.

لە پرۆگرامەكەدا ئەو هونەرمەندانە چەند گۆرانییەك پێشكەش دەكەن، بەڵام ڕێگری دەكەن لەوەی هاوسەرەكەی ژاكان گۆرانی بڵێت بەو پێیەی دەنگێكی ناخۆشی هەیە.

ژاكان حەمە عەلی كە لەئێستادا دووگیانە ئاماژە بەوە دەكات كە ڕەگەزی منداڵەكەی كچە و دەشیەوێت ناوی بنێت ڕۆز، كە بەمانای گوڵ و ڕۆژیش دێت، بەڵام حەمە عەلی خانی باوكی حەز دەكات نەوەكەی ناوێكی دیكەی هەبێت و خۆی ناوی ساندرێلای بۆ هەڵبژاردووە.



سه‌رچاوه‌ماڵپەری بۆژین

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات