چاوەڕوان دەکرێت ژمارەیەک پەرلەمانتاری مانگرتوو بەشداری دانیشتنی پەرلەمان بکەن

helin

بڕیارە ئەمڕۆ ئەنجومەنی نوێنەران درێژە بەو دانیشتنەی بدات کە دوێنێ بەھۆی ئەگەری گەڕانەوەی ژمارەیەک لە پەرلەمانتارانی مانگرتبوو بۆ کۆبوونەوەکان، دوایخست.

“رەنگین عەبدوڵا” ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران بە “کوردسات نیوز”ی راگەیاند، بەھۆی ئەوەی بە شێک لە پەرلەمانتارە مانگرتووەکانی ئەنجومەنی نوێنەران بڕیاریانداوە بگەرێنەوە و بەشداری دانیشتنەکان بکەن، کۆبونەوەکەی ئەنجومەنی نوێنەران بۆ ئەمڕۆ دواخرا.

وتیشی، بڕیارە ٤٠ پەرلەمانتاری فراکسیۆنی “دەوڵەتی یاسا” بگەڕێنەوە و بەشداری دانیشتنەکان بکەن. 

پێشتریش نوسینگەی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران رایگەیاندبوو کە دەستەی سەرۆکایەتی چەند پەیامێکی جدیی لە پەرلەمانتارانی مانگرتووەوە پێگەیشتووە سەبارەت بۆ ئەنجامدانی دانیشتنێکی گشتگیری پەرلەمان و لەسەر ئەو بنەمایەش دانیشتنەکەی دووشەمە دواخراوە.



سه‌رچاوه‌Kurdsat

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات