ئەنقەرە نیگەرانە لەوەی چەند راوێژکارێکی ئەمریکی ھاوکاری یەپەگە دەکەن

chalack

حکومەتی ئەنقەرە بەشداریکردنی سەربازانی ئەمریکا لە ریزی ھێزەکانی یەپەگە لە جەنگی رزگارکردنەوەی شاری رەققە، بە دووڕوویی وەسف دەکات.
“مەولود چاووش ئۆغڵۆ” وەزیری دەرەوەی تورکیا رایگەیاند، جێگەی قبوڵکردن نیە، سەربازانی ئەمریکا ئاڕمی یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە)، لەسەر جلوبەرگەکانیان دادەنێن، راشیگەیاند، ئەوە کارێکی ناعەقڵانییەو دووڕوویی ئەمریکایە لەبەرامبەر تورکیا.
تورکیا کە مامەڵەیەکی خراپ لەگەڵ یەکینەکانی پاراستنی گەل یەپەگە دەکات و بەباڵێکی سەربە پارتی کرێکارانی کوردستان پەکەکە تۆمەتباریان دەکات، واشنتۆن ئەو ھێزانە لە خۆرئاوای کوردستان بەھێزێکی گرنگ و دۆستی ئەمریکا وەسف دەکات لە جەنگی تیرۆریستانی داعش لەو ناوچانەی سوریا. ھاوکات پاڵپشتییە سەربازی و لۆجستییەکانی ئەمریکا بۆ ئەو ھێزە کوردیانەی خۆرئاوای کوردستان، گرژی خستۆتە نێوان پەیوەندییەکانی ئەنقەرە و ھاوبەشەکەی لە ھاوپەیمانی باکوری ئەتڵەسی.
بەپێی وێنەیەک کە ئاژانسێکی فەڕەنسی بڵاویکردۆتەوە و تیایدا ٢٠ سەربازی ئەمریکی شان بەشانی ھێزەکانی یەپەگە لە شەڕی ئازادکردنەوەی شاری رەققە پایتەختی داعش دەردەکەون، ئەمەش رەجەب تەیب ئەردۆغان و حکومەتی تورکیای تووشی نیگەرانی کردووە، وەزارەتی بەرگری ئەمریکاش تەئکید دەکاتەوە ئەرکی ھێزەکانی ئەمریکا لە سوریا تەنھا بۆ راوێژی سەربازییە نەک بۆ ئەرکی شەڕکردن.



سه‌رچاوه‌Kurdsat

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات