دەیڤد پۆڵۆک: پێشمەرگە و شەڕڤانان لە رزگارکردنەوەی رققە و موسڵدا کارەکتەری سەرەکین

helin

سیاسەتمەدارێکی ئەمریکی رایدەگەیەنێت ئازاکردنەوەی رققە کاریگەری لەسەر موسڵیش دەبێت.
“دەیڤد پۆڵۆک” سیاسەتمەدار و چاودێر لە پەیمانگای واشنتۆن لە لێدوانێکیدا بۆ کەناڵی کوردسات نیوز رایگەیاند، رزگارکردنەوەی شاری رققە پەیوەندییەکی راستەوخۆی بە رزگارکردنەوەی موسڵەوە ھەیە، بەڵام بەو پێیەی کە موسڵ شارێکی گەورەترە و چەندین نەتەوەی جیاوازی وەکو کورد و عەرەب و تورکمان و شیعە و سوننەی تێدایە، بۆیە ئازادکردنەوەی ھەروا ئاسان نییە.
وتیشی، رزگارکردنەوەی شاری رققە ئاسانترە بەو پێیەی کە بچکوترە و جوگرافیای ناوچەکە جیاوازترە، بەڵام زۆر گرنگە بەوپێیەی کە پێگەی سەرەکی تیرۆریستانی داعشە و لە دوای نەمانیان لەو شارەدا، چیتر کاریگەریان نامێنێت لەناو موسڵدا و دوابەدوای رزگارکردنی ئەو شارە دەبێت لە ناوچەکە ھەڵبێن.
پۆڵۆک باسی لە رۆڵ و کاریگەری شەڕڤانان و پێشمەرگەش کرد لە رزگارکردنەوەی ئەو دوو شارەدا و بە کارەکتەری سەرەکی ناوی بردن.



سه‌رچاوه‌Kurdsat

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات