ھێزە ئەمنییەکانی عێراق تەواوی شارۆچکەی گەرمەیان کۆنتڕۆڵکردەوە

razz

فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغداد رایگەیاند: “ھێزە ئەمنییەکانی عێراق تەواوی شارۆچکەی گەرمەیان لە خۆرئاوای پارێزگای ئەنبار لە ژێر دەستی داعش کۆنترۆڵکردەوە”.
لەماوەی سێ رۆژی رابردودا نۆزدە ناوچە لە دەوروبەری شاری فەلوجە لەدەست داعش رزگار کراونەتەوە و لەبۆردوومانی فڕۆکە جەنگییەکانیش جێگری والی داعشیان لە ناوەندی شارەکە کوژراوە.
لەلایەکی دیکەشەوە ھێزە ھاوبەشەکانی عێراق لە ھەردوو بەرەی باکور و باکوری خۆرھەڵات، گەمارۆی شاری فەللوجەیان داوە و لە پێکدادانێکی قورسیشدا بە دەیان تیرۆریست لە دەوروبەری ئەو شارە کوژراون.
فەرماندەی ئۆپراسیۆنە ھاوبەشەکان رایگەیاندووە: پلانی سوپا و ھێزە ئەمنییەکان سەرکەوتنی بەدەستھێناوە لە کۆنترۆڵکردنەوەی دەروازەی “ئەلبو شجل” لە بەری باکوری فەللووجە، بەوەش ،رێگەی گەیشتنی کۆمەک بۆ تیرۆریستان لە ناحییەی رەشاد بۆ دەوروبەری فەللوجە پچڕاوە.
پێشنیوەرۆی ئەمرۆش حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق و فەرماندەی گشتی ھێزە چەکدارەکانی عێراق ، بۆ ئاگاداربوونی لە پێشڕەوییەکانی سوپا گەیشتە بەرەکانی پێشەوەی شەڕ و داواشی لە سوپاو ھێزە ئەمنییەکانی عێراق کرد،کە دەبێت گیانی ھاوڵاتیانی مەدەنی لەشاری فەللوجە پارێزراوبێت



سه‌رچاوه‌Kurdsat

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات