مالیزیا پێشوازی لە ژمارەیەک کۆچبەر کرد

razz

مالیزیا پێشوازی لە نزیکەی حەفتا کۆچبەری سوریی کرد.
حکومەتی مالیزیا ڕایگەیاندووە کە پێشوازییان لە شەست و ھەشت کۆچبەری سوریی کردووە کە لە نێویاندا سی و یەک منداڵ ھەیە.
وەرگرتنی ئەو کۆچبەرانەش لە چوارچێوەی پلانەکانی وڵاتەکەیەدا بۆ وەرگرتنی سێ ھەزار کۆچبەر .
چاوەڕوانیش دەکرێت لەماوەی چەند مانگی داھاتوودا سەدان کۆچبەری دیکە بگەنە وڵاتەکە.
“زاھد حەمیدی” جێگری سەرۆک وەزیرانی مالیزیاش ڕایگەیاندووە ئەو کۆچبەرانە لە لوبنانەوە لەڕێی فڕۆکەوە گەیشتوونەتە مالیزیا و ڕێگەیان پێ دەدرێت کار بکەن و ھەروەھا منداڵە کۆچبەرەکانیش ڕەوانەی خوێندنگە حکومییەکانی وڵاتەکە دەکرێن.
پێشتریش, “نەجیب رەزاق”سەرۆکی مالیزیا ڕایگەیاندبوو کە لە ماوەی سێ ساڵی داھاتوودا و لەپێناو کەمکردنەوەی قەیرانی کۆچبەراندا پێشوازی لە سێ ھەزار کۆچبەری سوری دەکەن. لەمانگی دیسەمبەری ڕابردووشدا, مالیزیا پێشوازی لە کاروانی یەکەمی کۆچبەرانی سوری کرد کە ژمارەیان یانزە کۆچبەر بووە.



سه‌رچاوه‌Kurdsat

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات