ئەوروپا بەگومانە لەوەی ئەنقەرە ئەو مەرجانە جێبەجێبکات کە پێویستن بۆ ھەڵگرتنی مەرجی وەرگرتنی ڤیزای شنگن لەسەر ھاووڵاتییانی تورکیا.
مارتن شۆڵتز سەرۆکی پەرلەمانی ئەوروپا لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا ئەوەیخستەڕوو کە دەبێت پەرلەمانی تورکیا دەستبەجێ گفتوگۆکانی لەبارەی ئەو یاسایانەوە دەستپێبکات کە مەرجن بۆ ھەڵگرتنی ڤیزا لەسەر ھاووڵاتییانی تورکیاو وتیشی، ئەگەر ئەنقەرە ئەو ھەنگاوە نەنێت، ئەوا پێناچێت تا مانگی تشرینی دووەم، ڤیزا لەسەر ھاووڵاتییانی تورکیا ھەڵبگریت.
بەھۆی پێداگری ئەنقەرە لەسەر ھەموارنەکردنەوەی یاسای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر، چارەنووسی ئەو رێککەوتنە بەنادیاری ماوەتەوە کە تورکیاو یەکێتی ئەوروپا لە مانگی ئازاری رابردوودا بەمەبەستی راگرتنی شەپۆلی کۆچبەران ئیمزایان کرد.
پێشتریش رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆکی تورکیا ھەڕەشەی ھەڵوەشاندنەوەی رێککەوتننامەکەی کردبوو، ئەگەر ھاتوو مەرجی وەرگرتنی ڤیزا لەسەر ھاووڵاتییانی تورکیا ھەڵنەگیرێت.
سهرچاوهKurdsat
درێژهی بابهت
تعليقات
إرسال تعليق