بەھۆی تۆپبارانی چڕی سوپای تورکیا زیان بە سەدان خانووی ھاووڵاتیان گەیشت

razz

شەڕو ئاڵۆزیی لەباکووری کوردستان بەردەوامە، بەھۆی تۆپبارانی چڕی سوپای تورکیاش بۆ سەر چەند گەڕەکێکی شرنەخ، ئاگر لە سەدان خانوی ھاوڵاتییان کەوتوەتەوەو ھێزەکانی سوپای تورکیاش ڕێگە نادەن تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە ئاگرەکە بکوژێنەوە لەلایەکی دیکەشەوە سوپای تورکیا لە یانزە ناوچەی باکوری کوردستان بە بیانوی پاراستنی سەرو ماڵی ھاوڵاتیان قەدەغەی ھاتووچۆی راگەیاندووە.
ئاژانسی ھەواڵی دیجلە بڵاویکردەوە ماوەی زیاتر لە دوو مانگە قەدەغەی ھاتوچۆ لە شاری شرناخ، بەردەوامە و بەھۆی تۆپبارانی چڕی سوپای تورکیاشەوە زیان بەسەدان خانووی ھاووڵاتیانی شارەکە گەیشتووە.
ھەروەھا لەقەزای مدیادی سەر بە پارێزگای ماردینی باکووری کوردستانیش، ئۆتۆمبێلێکی بۆمبرێژکراو بەبنکەیەکی سەبازی تورکیا تەقیەوەو بەو ھۆیەوە نۆزدە کەس لە ھێزە ئەمنییەکان کوژراون‌و برینداربوون.
لەلایەکی دیکەشەوە پارێزگاری دێرسیم ڕایگەیاندوە قەدەغەی ھاتوچۆ بۆ ماوەی پانزە ڕۆژ لە ناوەندی شاری دێرسیم و بەشێک لە ناوچەکانی سنووری شارۆچکەی نازمیە و ئۆوەجیک-ی چەند ناوچەیەکی تر ئەنجام دەدرێت.
ئەمە لە کاتێکدایە سوپای تورکیا لەو ناوچانە ئۆپراسیۆنێکی سەربازی دەستپێکردووە و ژمارەیەک ھاووڵاتی مەدەنی بەبیانوی ئەندام بوون لە پەکەکە دەستگیرکردووە.



سه‌رچاوه‌Kurdsat

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات