چەند زانیاری و ڕاستیەک لەسەر چاو

razz

مرۆڤ پێنج ھەستی بنەڕەتی ھەیە کە بە ھۆیانەوە ئاسودەیە والێکردوە کە بگونجێت لەگەل ژینگەی دەوروبەریدا، لەگەڵ ئەوەی ئەم ھەستانە گرنگی خۆیان ھەیە بەڵام ھەستی بینین لەھەموویان گرنگترە ،ئەمەش چەند زانیارێکی گرنگە لەسەر چاوەکان:
١- ڕۆژانە زیاتر لە ١٥ ھەزار جار دەتروکێندرێت و دەبێتە ھۆی پاکردنەوەی چاو لە ھەرشتێ کە تێیدا بێت ، ئاوی فرمێسکی چاو بڵاودەکاتەوە ، ئۆکسجینی دەداتێ ، ڕێگری لە چونە ژورەوەی بەکتریا دەگرێت.
٢- چاو بە ھەڵگەڕاوەی شتەکان دەبینێت، مێشک لە ڕێگای دەماری بینینەوە شتەکان ڕێک دەکاتەوە لەبەر چاومان.
٣-لەڕێگای پشکنینی چاوەوە دەتواندرێت بزاندرێت کەسێک نەخۆشی شەکرەی ھەیە بەتایبەتی نەخۆشی شەکرە لە جۆری دوو.
٤-ئاوی سپی چاو کە توشی چاو دەبێت لەگەڵ چونە تەمەنەوە، زۆربەمان پێمان وایە بەھۆی پشگوێ خستنی تەندروستی چاوەوەیە بەڵام لە ڕاستیدا شتێکی سروشتیە چۆن قژ سپی دەبێت بەوشێوەیەش چاوەکان توشی ئاوی سپی دەبێت .
٥-کاتێک مرۆڤ دەگاتە تەمەنی حەوت ساڵی چاوەکانی بە تەواوی گەشەدەکان بۆیە باشترین کاتە بۆ ھەستکردن بە کزی یات تەمەڵی چاوەکان.
٦-چاوی مرۆڤ دەتوانێت مەلاین ڕەنگی جیاواز ببینێت، ھەروەھا چەند ڕەنگێکی ھەیە،چاوە کاڵەکان زیاتر تیشکی خۆر کاریان تێدەکات بەراورد بە چاوە تۆخەکان.
٧-سەگ لە مرۆڤ تێدەگات لە ڕێگای چاوەکانەوە
٨- واتای بینینی زۆر نایاب ٦/٦ نیە، بەڵکو ڕادەی ئاستی سروشتی چاوە.
٩-ھاوێنەی چاو زۆر خێراترە لە ھاوێنەی کامێرا، ھاوێنەی چاو بەسەیرکردنی خێرا ھەموو شتێک دەبینێ بەڵام ھاوێنەی کامێرا زۆر بە وردی شتەکان نابینێت.



سه‌رچاوه‌Kurdsat

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات