بە ڤیدیۆ خانمان ماسكی تایبەت بە گوێرەی قژت دروست بكە

bozhin
بە ڤیدیۆ خانمان ماسكی تایبەت بە گوێرەی قژت دروست بكە

بە ڤیدیۆخانمان ماسكی تایبەت بە گوێرەی قژت دروست بكە  کێشەی وەستانی گەشەی قژ، بەشێکی زۆری خانمانی تووشی خەمۆکی کردووە، چونکە قژ بەشێکە لە جوانیەکانی خانمان، بەڵام پێویستە پێش ئەوەی چارەسەر بەکاربهێنیت، هۆکاری گەشەنەکردنی قژت بدۆزیتەوە، چونکە ڕەنگە بەهۆی تێکچوونی هۆڕمۆنەکان یان یان بۆماوەیی یان خواردنی ناتەندروستەوە بێت، ئەمەش چارەسەری لای پزیشکە.

بەپێی ماڵپەڕی “ jamalouki” ئەم هەنگاوانە یارمەتی گەشەکردنی قژت دەدەن و ڕێگری لە وەستانی گەشەی قژ دەکەن:

هەوڵبدە هەموو ڕۆژێک قژەکەت مەشۆ، چونکە زۆر بەکارهێنانی شامپۆ دەبێتە هۆی لەناوبردنی زەیتی سروشتی قژەکەت، بەتایبەتی قژ وشکەکان، هەوڵبدەن هەفتانە سێجار زیاتر قژتان نەشۆن، لەهەمان کاتدا موکەیەفی قژتان لەیاد نەچێت.

هەوڵبدە هەفتانە یەکجار ماسکی زەیتی سروشتی بەکاربهێنیت، تا خۆراک و ڤیتامینی پێویست بدەیت بە قژەکەت.

هەوڵبدە قژەکەت بە ئاوی سارد بشۆن لە کۆتایدا، لەدوایی بەکارهێنانی موکەەفی قژەکەت، چونکە بەشێداری دەیهێڵێتەوە بریقەداری دەکات.

هەوڵبدە زۆر ئاگاداری جۆری خۆراک بیت، چونکە ئەو خۆراکانەی ڤیتامین ئۆمیگا سێ و کانزایان زۆرە دەبێتە هۆی بەهێزکردنی قژەکەت، وەک چەرەسات و ماسی و گۆشت و هێلکە و میوە و سەوزە.

ئەو ڤیتامینانەی دەیکڕیت وەک شەربەت دەیخۆیت زۆر بەسوودە، ئەگەر بێت و تێکەڵی شامپۆکەتی بکەیت و بەکاریبهێنیت. 

ئەگەر قژت زیانی پێگەیشتوە ، چەورە یان وشكە بان  لولە یان بۆیەت كردوە ، دەتوانیت ماسكی تایبەتی بۆ دروست بكەیت و پێكهاتەی سروشتی و بەكاریبهێنیت ، دەتوانیت لەڕێی ئەم گرتە ڤیدیۆییەوە چۆنیەتی ئامادەكردنی ماسكی سروشتی بۆ قژت فێر ببیت .



سه‌رچاوه‌ماڵپەری بۆژین

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات