نرخی نەوتی خاوی برێنت بۆ٥٠ دۆلار و ٨ سەنت بەرزبۆوە

helin

نرخی نەوتی خاو لەبازاڕەکانی جیھان بەرێژەی ٣% بەرزدەبێتەوە و دەگاتە بەرزترین ئاست لە ماوەی حەوت مانگدا و زیاتر لە ٥٠ دۆلار مامەڵەی پێوەی دەکرێت. 

بەھۆی کەمبوونەوەی ئاستی نەوتی ئەمبارکراو لەئەمریکا و بەرزبوونەوەی بەھای دۆلار نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنتی پێوانەیی ئەوروپا ٢ دۆلار بەرزبۆوە و گەیشتە ٥٠ دۆلار و ٨ سەنت، ھەروەھا نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی سووکی ئەمریکا ١ دۆلار و ٢٤ سەنت زیادیکرد و گەیشتە ٤٩ دۆلار و ٣٥ سەنت. 

بەرزبوونەوەی نرخی نەوتی خاو لەبازاڕەکانی جیھان ھاوکاتە لەگەڵ پەرەسەندنی کەرتی خانووبەرە لە ئەمریکا و ئەگەری بڕیارێکی ئەنجومەنی فیدراڵی بۆ زیادکردنی رێژەی قازانجی بانکی لە مانگی حوزەیرانی داھاتوودا.



سه‌رچاوه‌Kurdsat

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات