chalack
سهرچاوهKurdsat
درێژهی بابهت
جارێکی تر فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورکیا بەئاسمانی دەڤەری “بەرواری باڵا”دا سوڕانەوەو گوندی “یەک ماڵە”شیان بۆردوومان کرد.
فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورکیا بەئاسمانی گوندەکانی بەرواری باڵا و چیای مەتین لە دەڤەری نھێڵی دا دەسورێنەوە و گوندی “یەک ماڵە” بەچڕی بۆردوومان دەکەن.
بەپێی زانیارییەکانی “کوردسات نیوز” بەھۆی ئەو بۆردومانەوە زیانێکی زۆری ماددی بەر دانیشتوانی ئەو سنورە کەوتووە، سوڕانەوەی فرۆکەکانیش ترس و دڵەڕاوکێی لەلای ھاوڵاتیان دروست کردووەو گوندەکەیان چۆڵکردووە.
دوابەدوای بۆردومانەکەش فڕۆکەکانی تورکیا بە بەردەوامی و بە نزمی بە ئاسمانی گوندەکانی دەڤەری ئامێدیدا دەسوڕێنەوە.
سهرچاوهKurdsat
درێژهی بابهت
تعليقات
إرسال تعليق