وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق پێشوازی لە دووسەد و پەنجا خێزانی ئاوارەی فەلوجە کرد کە بەھۆی ئۆپراسیۆنە سەربازییەکانەوە ناوچەکانی خۆیان حێھێشتووە ، محمد رەشید کە یەکێکە لە بەرپرسانی وەزارەتەکە رایگەیاندووە ، ھەوڵەکانیان بۆ پێشوازییکردن و ھاوکارییکردنی خێزانە ئاوارەکانی فەلوجە بەردەوامە و لەو چوارچێوەیەشدا لە چەند سەعاتی رابردوودا لە کەمپەکانی عامریە پێشوازییان لە دووسەدو پەنجا خێزانی ئاوارەی فەلوجە کردووە و ھاوکاری پێویستیان بەسەردا دابەشکردوون .
ھەروەک ئاماژەشی داوەبەوەی کە لە چەند سەعاتی داھاتوودا دەیان خێزانی ئاوارەی دیکەی فەلوجە پێشوازییان لێدەکرێـت و سەرجەم پێداویستیەکانیان لە کەمپەکانی عامریە بۆ دابین دەکرێت .
جێی باسە تا ئێستا چوارسەد ونەوەت و حەوت خێزانی ئاوارەی فەلوجە روویان لە کەمپەکانی عامریە کردووە و بەپێی راگەیەندراوێکی وەزارەتی کۆچ و کۆچبەران لە ھەفتەی داھاتووەوە ھاوکاری دارایی بەسەر ئاوارەکاندا دابەشدەکرێت .
سهرچاوهKurdsat
درێژهی بابهت
تعليقات
إرسال تعليق