روسیا بەمنزیکانە سیستمی “رادار”ی پێشکەوتوو رادەستی عێراق دەکات

helin

عێراق سیستمی راداری پێشکەوتووی لەلایەن روسیاوە بەدەست دەگات.

کۆمپانیای “ئۆ بی کا”ی روسی کە لەبواری سیستمی راداردا کار دەکات لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرایکرد، بەمزوانە چەند سیستمێکی راداری پێشکەوتوو رادەستی حکومەتی عێراقی دەکەن.

ئاماژەی بەوەشداوە، ئەو سیستمی رادارانەی کە رادەستی عێراقی دەکەن، تایبەتە بە کاری چاودێریکردن لە فڕۆکەخانەکان.

بەپێی سیستمی راداری جۆری “ئەی ئۆ ئاڕ ئێڵ ١” کار لەسەر دەستنیشانکردنی رێڕەوی فڕۆکەکان دەکات لەدووری ١٦٠ کیلۆمەتر بۆ ٤٠٠ کیلۆمەتر، وە ھەروەھا ئەو سیستمی رادارە لە توانایدایە، گەر یەکێک لە پارچەکانی لەکار بکەوێت بەردەوام بێت لەکارکردن.

کۆمپانیا روسییەکە جەختیشیکردۆتەوە، کە بەمنزیکانە عێراق دەبێتە خاوەنی ئەو رادارە پێشکەوتووانەی روسیا.

بەپێی چەند گرێبەستێکی سەربازی لەنێوان حکومەتی ناوەند و مۆسکۆ، کە لەرابردوودا رێککەوتنی لەسەر کراوە، عێراق لە تەکنەلۆژیای پێشکەوتووی سەربازی روسیا دەتوانێت کەڵک وەربگرێت.



سه‌رچاوه‌Kurdsat

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات