ئەردۆغان رەخنەی لەرۆڵی سەربازی روسیا و ئەمریکا و ئێران گرت لە سوریا

helin

رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆکی تورکیا رەخنە لەرۆڵی سەربازی روسیا و ئەمریکا و ئێران گرت لە سوریا و راشیگەیاند ئەو وڵاتانە نایانەوێت بەشار ئەسەدی سەرۆکی سوریا لە دەسەڵات لابەرن 

ئەردۆغان لە وتارێکدا کە لەشاری ئەستەنبوڵی تورکیا پێشکەشی کرد رەخنەی لە ئەمریکا و روسیا و ئێران گرت و پرسیاری ئەوەشی کرد ئەو وڵاتانە چییان بۆ سوریا کردووە، ھاوکات تۆمەتباریشی کردن بەوەی کە نایانەوێت بەشار ئەسەد لە دەسەڵات دوور بخەنەوە. 

ئەردۆغان رەخنەشی لە سەربازانی ئەمریکا گرت کە لۆگۆی یەپەگەیان لەسەر شانیان داناوە ،پێشتریش مەولود چاوش ئۆغلۆ وەزیری دەرەوەی تورکیا لەسەر بوونی لۆگۆی یەپەگە لەسەر شانی راوێژکارانی سەربازی ئەمریکا لە خۆرئاوای کوردستان ئەمریکای بە دوو ڕویی تۆمەتبار کرد. 



سه‌رچاوه‌Kurdsat

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات