ماسكێك بۆ خاوێنكردنەوەی پێست چوار ڕێگە بۆ پاراستنی پێست لە وەرزی هاویندا

bozhin
ماسكێك بۆ خاوێنكردنەوەی پێست چوار ڕێگە بۆ پاراستنی پێست لە وەرزی هاویندا

ماسكێك بۆ خاوێنكردنەوەی پێست چوار ڕێگە بۆ پاراستنی پێست لە وەرزی هاویندا هاوین وەرزێکی گونجاو نییە بۆ پێست، چونکە ڕێژەی بەرکەوتنی تیشکی خۆر و گەرما زیاد لە بڕی پێویستە.

بۆ پاراستنی پێست لە زیانەکانی کەشوهەوای وەرزی هاوین، ماڵپەڕی ئێم بی سی چەند ڕێنماییەک بڵاودەکاتەوە:

*هەمیشە پێست لە هاویندا زیاتر چەور دەبێت، هەر بۆیە زیاتر پێویستی بە پاکردنەوە هەیە لەگەڵ بەکارهێنانی کرێمی تایبەتی.

*هەوڵبدە لە هاویندا بڕێکی زیاتر ئاو بخۆرەوە لە پێناو پاراستنی پێست و بریقەدارکردنی و دوورخستنەوەی لە وشکبوون.

*بەکارهێنانی کرێمی دژە خۆر و ماسکی سروشتی و ڕووەکی، وەک ڕووەکی سوبێر و چای سەوز، لەگەڵ ڤیتامین ئی و سی.

*سپڕای تایبەتی ڕوخسار بەکاربهێنە، بۆ مانەوەی ماکیاژەکەت بە تازەیی كیوی یەكێكە لە میوە بەسوودەكان دەتوانن لەگەڵ ئەم پێكهاتانەی دیكەدا ماسكێك سروشتی لێدروست بكەن كە بۆ پێستتان سوودی زۆر دەبێت وئەم ماسكە پەڵەی سەر پێست كەمدەكاتەوە و پێست خاوێندەكاتەوە.

پێویستیەكان:

1-چەند دانەیەك لە كیسەی چای ئامادەكراو.

2-كەمێك ئارد.

3-یەك كیوی.

4-زەیتی بادەم.

شێوازی ئامادەكردنی:

سێ كەوچكی بچوك ئارد تێكەڵاوی یەك دڵۆپ زەیتی بادەم بكە و كەمێك ئاوی گەرمی تێبكە ودواتر كیسە چاكانی تێبكە هەموو ئەم پێكهاتانە باش تێكەڵاو بكە ، كیویەكە وورد بكەرە ناو ئەم پێكهاتەیەوە ، ئەم تێكەڵەیە بدە لە پێستی ڕوخسارت و بە پەنجەكانت مەساج بە پێستت بكە و ماوەی 20 خولەك پێویستە بە پێستەوە بمێنێتەوە و دواتر ڕوخسار بە ئاوی شلەتێن خاوێنبكرێتەوە .

دەتوانن ئەم ماسكە هەفتەی دوجار بۆ پێستتان بەكاریبهێنن، ئەگەر هەستیاری لەسەر پێستت دەركەوت دوای یەكەم بەكارهێنان ئەوە پێویستە جارێكی دیكە ئەم پێكهاتەیە بۆ پێستت بەكار نەهێنیتەوە.



سه‌رچاوه‌ماڵپەری بۆژین

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات