لەگەڵ ھاوسەرەکەتدا زیاتر رۆمانسی ببه پیاوان، بەم کارانە ھاوسەرەکەت دڵخۆش بکە رۆمانسی بوون یان ناسکیی بۆ خانمان ھەموو کات پێویستە بۆئەوەی سەرنجی ھاوسەرەکانیان بۆ خۆیان رابکێشن و زیاتر کاتی خۆش پێکەوە بەسەر بەرن.
بۆئەوەی ببیتە ھاوسەرێکی زۆر رۆمانسی بۆ مێردەکەت دەتوانیت ئەم رێگایانە تاقیبکەیتەوە:
-دەتوانیت لەسەر ئاوێنە یان ھەڵمی پەنجەرەکان وتەیەکی بۆ بنووسیت کە چەند خۆشت دەوێت و ئەوەش دەتوانێت ھەست و سۆزی پیاوان بجووڵێنێت بەرامبەرت.
-ئەو کەرەستانەی لە چێشتخانەکەتدا داتناوە تەنھا بۆ چێشت بەکارناھێنرێن و دەتوانیت نامەیەکی تێبکەیت و بە مێردەکەت بڵێیت زۆرت خۆشدەوێت و ھەرکات چاوی پێی بکەوێت زۆر دڵخۆش دەبێت.
-دەتوانیت سندوقێکی تایبەت بکڕیت بۆ خۆشەویستی و پەڕەی گوڵی تێبکەیت و ھەرکات ویستت نامەیەکی تێبکەیت و مێردەکەت رۆژانە بیپشکنێت.
-دەتوانیت لەکاتی ھاتنەوەی بۆ ماڵ و لەدوای ھیلاکییەکی زۆر نامەیەکی بە دەرگای یەکەمەوە بۆ دابنێیت و پێی بڵێت زۆرت خۆشدەوێت یان لەکاتی کارکردنیدا نامەیەکی خۆشەویستی بۆ بنێرە و ھیلاکییەکەی لەبیربەرەوە.زۆرجار لەدوای ھاوسەرگیری ساردییەک دەکەوێتە نێوان ژن و مێرد و ئەوەش بێزاریان دەکات، بەڵام تۆ دەتوانیت جیاواز بیت و بە کۆمەڵێک وتە و کردار دڵی ھاوسەرەکەت خۆش بکەیت.
بۆئەوەی ھاوسەرەکەت بکەیتە بەبەختترین کەسی جیھان ئەمانە ئەنجام بدە:
-ھیچ کات حەسوودی بە ھاوسەرەکەت مەبە و ھەموو کات پێی بڵێ کە زۆر جوانە وزەوقێکی جوانی ھەیە لە ھەڵبژاردنی جلوبەرگدا.
-کاغەز و قەڵەم بھێنە و چەند تێبینییەکی لەسەر بنووسە و باس لە خۆشەویستییەکەت بکە بۆی و لە شوێنی جیاوازدا بۆی دابنێ.
-پێویستە لەکاتێکدا خەفەتت ھەیە بۆ ھاوسەرەکەتی باس بکەیت و بەوشێوەیە ھەست بەوە دەکات متمانەی پێدەکەیت و زۆر خۆشی دەوێیت.
-تەلەفزیۆن کێشەیەکی گەورەیە و ھاوسەرەکان لەسەر کەناڵەکان رێکناکەون، بەڵام پێویستە تۆ لەگەڵ ژنەکەتدا رێکبکەویت و کاتی بۆ تەرخان بکەیت بۆئەوەی پێکەوە سەیری ئەو بەرنامانە بکەن ئەو حەزی پێدەکات.
-دەتوانیت لە رۆژانی پشوودا زوو ھەستیت و ھاوسەرەکەت ببەیتە دەرەوە و قاوەیەک پێکەوە بخۆنەوە و ئەوەش دڵخۆشی دەکات.
-ئەو کارانە بکە کە پیشانی دەدات زۆر رێز لە مێینە دەگریت و ھاوسەرەکەت بەوە خۆشحاڵ دەبێت.
-دەتوانیت ھەموو کات ھەوڵبدەیت جارەکانی زیاد بکەیت لە ھەفتەیەکدا و ئەوەش خۆشەویستی زۆر زیاددەکات.
تعليقات
إرسال تعليق