chalack
سهرچاوهKurdsat
درێژهی بابهت
بەھۆی خراپی جۆری کوالیتی بەنزینەکەیانەوە ژمارەیەک بەنزیخانە لەسنوری پارێزگای سلێمانی سزادراون.
“مستەفا محەمەد” سەرۆکی لیژنە ھاوبەشەکانی قائیمقامییەتی سلێمانی لەبارەی چاودێریکردنی کوالیتی بەنزینەوە بە “کوردسات نیوز”ی راگەیاند: لیژنەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی بەھاوکاری تاقیگەی گەڕۆکی بەڕێوبەرایەتی پاڵاوگەی نەوتی سلێمانی بەبەردەوامی چاودێری بەنزینخانەکان دەکەن.
راشیگەیاند: لەڕابردوودا بەھۆی خراپی کوالێتی بەنزین چەند بەنزینخانەیەک سزای یاسایی دران، بەڵام ئیستا بەھۆی بەردەوامی چاودێری کردنی بەنزینخانەکان لەلایەن لیژنەکانەوە خراپی کوالیتی بەنزین کەم بۆتەوە.
سهرچاوهKurdsat
درێژهی بابهت
تعليقات
إرسال تعليق