زانیاری..چەند ڕاستیەکی سەرنجڕاکێش لەسەر ئایسلەندا

razz

ئایسلەندا ئەو دورگەیەیە دەکەوێتە ناوەڕاستی باکوری زەریای ئەتڵەسیەوە و لە زۆر پێوەری نێودەوڵەتیدا لە پلەی یەکەمدایە، وڵاتێکی زۆر ناسراو نیە لەڕوی سیاسی و نێو دەوڵەتیەوە ،بۆیە خەڵکەکەی بە ئارامی دەژین ، ئەمەش چەند ڕاستیەکی سەرنجڕاکێشە لەسەر ئەم وڵاتە:
١-لە ڕیزبەندی کۆیلایەتی جیھاندا: لە پلەی کۆتایدایە تەنھا ٢٣ کۆیلەی ھەبووە کە ئەمەش دەکاتە ٠,٠٠٧.
٢-ڕێژەی تاوان:لە ڕووی ئەنجامدانی تاوانەوە لە پلەی کۆتایدایە و زۆر بە کەمی تاوانی تێدائەنجامدەدرێت،تەنانەت بانقەکانیشیان پاسەوانی تێدا نیە،ئەوەی جێگای سەرنجە لە ساڵی ٢٠٠٩ دا تەنھا یەک تاوانی کوشتن ھەبووە،ھەربۆیە خەڵکەکەی زۆر بە ئاشتی ژیان بەسەر دەبەن،تەنانەت سوپاشیان نیە.
٣-ھێنانە خوارەوەی دەسەڵات بە لێکخشاندنی چەند پارچە ئاسنێک :لە ساڵی ٢٠٠٩-٢٠١١ دا شۆڕشی ئاشتیانە ھەڵگیرسا بە لێکخشاندنی چەند پارچە ئاسنێک ، لەئەنجامی خۆپیشاندانەکاندا دەسەڵات گۆڕدرا بە کۆمەڵێکی تر،ئەمەش دادەندرێت بە داھێنانێکی نوێ لە خۆپیشانداندا.
٤-لە ڕووی ئارامی و بێدەنگیەوە:ھیچ بوونەوەرێکی بێزارکەر بوونی نیە، ئەمەش وەکو وتەیەکی لێھاتووە کە دڵنیات دەکەمەوە بە ئارامی لە ئایسلەندا بخەویت بێئەوەی مێشولەیەک بێزارت بکات.
٥-سەرچاوەی وزە لە ئایسلەندا:%٨٥ خێزانی ئایسلەندی پشت دەبەستن بە وزەی گەرمی زەوی کە ئەویش وزەی بورکانەکانە،بەھۆی بورکانی بەناوبانگی ئایسلەنداوەیە .
٦-ژمارەی دانیشتوان:ژمارەی دانیشتوانەکەی دەگاتە ١٠ ملیۆن،ئەمەش ژمارەی دانیشتوانەکەی نیە بەڵکو ژمارەی جۆرە باڵندەیەکە بەناوی باڵندەی بنفی ئەتڵەسیەوە،کە سەرچاوەی خۆراکە بۆیان سود لە ھێلکە و گۆشتەکەی دەبینن،ڕێژەی دانیشتوانەکەی ٣٥٠ ھەزار کەسە.
٧-ئەنتەرنێت بەردەستە لە ھەموو شوێنێکدا بە ڕێژەی %٩٨ ھەربۆیە لە ڕووی ئازادی ئەنتەرنێتەوە لە پلەی یەکەمدایە.
٨-ماوەی ڕۆژوگرتن لە درێژترین ماوەی ڕۆژو گرتنەکانە ،بە جۆرێک لە ٢٠١٥ دا ٢٢ کاتژمێر بووە.



سه‌رچاوه‌Kurdsat

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات