ھێزە دەریاییەکانی ئیتاڵیا لە ماوەی ھەفتەیەکدا سیانزە ھەزار کۆچبەریان لە ئاوی دەریای ناوەڕاستدا لە خنکان ڕزگارکردووە کەبەنیاز بوون بەشێوەیەکی نایاسایی روو لە ئەوروپا بکەن.
لەو بارەیەوە تیمە کەناراوەکانی ئیتاڵیا رایانگەیاندووە ، بەرزگارکردنی ئەو شەش سەد کۆچبەرەی کە رۆژی شەممە لە دەریای ناوەراستدا رزگارکران، ژمارەی ئەو کۆچبەرانەی لەلایەن ھێزە دەریاییەکانی ولاتانی ئەوروپاوە لەماوەی تەنیا یەک ھەفتەدا لە دەریای ناوەراستدا رزگارکراون گەیشتۆتە سیانزە ھەزار کەس ، بەوەش رزگارکردنی کۆچبەران ژمارەیەکی پیوانەیی تۆمارکردووە بۆ رزگارکردنی کۆچبەرانیش ھەریەک لەھێزی دەریایی لە ئیتاڵیا و ئایرلەندەو ئەلمانیا بەشداریان کردووە.
لەلایەکی دیکەشەوە بەپێی ئامارەکانی حکومەتی ئیتاڵیا لەماوەی رابردوودا نزیکەی شەش ھەزار لەو پەنابەرانە رزگارکراون کە بەرەو وڵاتانی ئەوروپا رۆیشتوون.
سهرچاوهKurdsat
درێژهی بابهت
تعليقات
إرسال تعليق