helin
سهرچاوهKurdsat
درێژهی بابهت
عەلی لاریجانی وەک سەرۆکی کاتیی پەرلەمانی نوێ ی ئێران ھەڵبژێردرا.
بەگوێرەی ھەواڵێکی ئاژانسی ھەواڵی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئێران لە دەنگدانەکەی ئەمرۆی پەرلەماندا لاریجانی لەکۆی ٢٨١ دەنگ ١٨٣ دەنگی نوینەرانی بەدەستھێناوەو وەک سەرۆکی کاتیی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئێران دەست بەکار بووە. لەو دەنگدانەدا رکابەرەکەی ، محەمەد رەزا عارف تەنھا ١٠٣دەنگی بەدەستھێناوە.
ھەر لە کۆبونەوەکەی ئەمرۆی پەرلەمانی ئێراندا جێگرانی سەرۆکی پەرلەمان و ئەندامانی دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی نوێش ھەڵدەبژێردرێن.
دەیەمین خولی پەرلەمانی ئێران رۆژی شەممە کارەکانی دەستپێکرد.لە رێ و رەسمی کردنەوەی پەرلەماندا نوینەران سوێندی یاساییان خوارد و نوێنەرانی کەمینەکانیش ھەریەکەو بە کتێبی ئاسمانیی خۆیان سویندیان خواردووە.
سهرچاوهKurdsat
درێژهی بابهت
تعليقات
إرسال تعليق