گرنگترین سوودەکانی خەیار بزانە

helin

خەیار یەکێکە لەو سەوزانەی کە سوودێکی زۆری ھەیە بۆ تەندروستی ھەروەھا مرۆڤ لە چەندین نەخۆشی دەپارێزێت، توێزینەوەکان دەریان خستووە کە خواردنی خەیار لە رۆژانەدا سوودێکی یەکجار زۆری ھەیە بۆ تەندروستی بەو پێی دەوڵەمەندە بە ڤیتامینەکان و کانزایەکان، ھەروەھا 

بەبڕی لە %٩٥ لە ئاو پێکھاتووە، گرنگترین سودەکانیشی بریتیین لە:-

١- ڕێگری دەکات لە توشبوون بە نەخۆشی شێرپەنجە.

٢- لەشی مرۆڤ بەھێز دەکات و بەشێداری دەیھێڵێتەوە.

٣- رووخسار و پێست لە ماندووبوون دەپارێزێت.

٤- کێشی زیادەی لەش دادەبەزێنێت.

٥- خەیار لەشی مرۆڤ لە ماددە ژەھراوییەکان پاکدەکاتەوە.

٦- یارمەتیی ھەرسکردنی خواردن دەدات.

٧- خەیار دەبێتە ھۆی ڕێکخستنی پەستانی خوێن.

٨- خەیار سودی بۆ باری دەرونی ھەیە و ئارامی پێدەبەخشێت و دڵەڕاوکێ کەمدەکاتەوە.



سه‌رچاوه‌Kurdsat

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات