بەم رێگایانە پێستت وەک بەفر سپی بکەرەوە ماسکی دۆشاوی خورما بۆ پێست زۆرکەس دەیانەوێت پێستیان سپی بکەنەوە و خانمان زیاتر ھەواداری پێستی سپین و ھەوڵی زۆر دەدەن بۆ ئەوە.
بۆئەوەی پێستت وەک بەفر سپی بکەیتەوە و ماوەیەکی کەمت بوێت دەتوانیت ئەم رێگا ئاسانانە تاقیبکەیتەوە:
-دەتوانیت جێڵی ئەڵۆڤێرا بکڕیت یان ئەڵۆڤێرا خۆی بگووشیت و جێڵەکەی دەربھێنیت و دوو کەوچکی چای ئەو جێڵە لەگەڵ ھەمان بڕی شەکری قاوەییدا تێکەڵ بکەیت و بیخەیتە سەر دەموچاوت و ماوەی کەمتر لە کاتژمێرێک پێوەی بھێڵەرەوە و دواتر بیشۆ و ئەوەش پێستت زۆر سپی دەکاتەوە.
-دەتوانیت ئەو جێڵە لەگەڵ شیر یان کرێمی شیردا تێکەڵ بکەیت و بیدەیت لە دەموچاوت، ھەروەھا دەتوانیت ھەنگوین بۆ ئەو تێکەڵەیە زیادبکەیت و دواتر بیدەیت لە دەموچاوت و بۆماوەیەک بە دەموچاوتەوە بیھێڵیتەوە دۆشاوی خورما یەکێکە لەو خواردنانەی کە سوودێکی زۆری بۆ جەستە ھەیە و دەتوانیت سوودی لێوەربگریت بۆ پێستیش.
بۆئەوەی پێستێکی جوانت ھەبێت دەتوانیت دۆشاوی خورما بدەیت لە پێستی دەموچاوت و بۆماوەیەک پێوەی بھێڵیتەوە و دواتر بیشۆیت و ئەوەش دەتوانێت رەشی ژێر چاو نەھێڵێت و دەموچاوت وەک کەسێکی ماندوو دەرنەکەوێت.
ھاوکات بەھۆی ئەو ماددە دژە میکرۆبانەی تیایەتی پێستت لە میکرۆب و کەڕوو پاکدەکاتەوە و وشکبوونەوەی تەنیشت دەم ناھێڵێت، ھەروەھا بۆ لێو سوودی زۆرە و رەنگی لێو بریقەدارتر دەکات و لە وشکبوونەوەی دەیپارێزێت.
دەتوانیت لەگەڵ ئەوەشدا ٢ کەوچک دۆشاوی خورما بکەیتە ناو پەرداخێک ئاوەوە و بیخۆیتەوە و ئەوەش دەتوانێت ھەمان سوود دەگەیەنێت بە پێستت
تعليقات
إرسال تعليق