پەرلەمانی تورکیا متمانەی بەحکومەتەکەی یڵدرم بەخشی

chalack

پەرلەمانی تورکیا بەزۆرینەی دەنگ متمانەی بەحکومەتی نوێی وڵاتەکە بەخشی کە لەلایەن بینالی یڵدرم کەسایەتی نزیک لە رەجەب تەیب تەیب ئەردۆغانەوە سەرۆکایەتی دەکرێت.
دەنگدانەکە بەبەشداری ٤٥٣ پەرلەمانتار بەڕێوەچوو و تێیدا ٣١٥ پەرلەمانتار بەبەڵێ و ١٣٨ پەرلەمانتاریش بەنەخێر دەنگیان بەحکومەتی نوێ دا.
دەستبەکاربوونی یڵدرم دوای ئەوە ھات کە ئەحمەد داودئۆغڵو بەھۆی قووڵبوونەوەی ناکۆکییەکانی لەگەڵ ئەردۆغان دەستی لەسەرۆکایەتی حکومەت و سەرۆکی گشتی پارتی دادو گەشەپێدانی فەرمانڕەوا کێشایەوە.
پێشتریش بیناڵی یڵدرم ئاماژەیدا بوو بەوەی دووان لە کارە سەرەکییەکانی حکومەتەکەی بریتی دەبن لە درێژەدان بە ئۆپراسیۆنەکانی باکوری کوردستان و ھەوڵدانە بۆ گۆڕینی سیستمی حکومڕانی لە پەرلەمانییەوە بۆ سەرۆکایەتی.



سه‌رچاوه‌Kurdsat

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات