بەڕێوەبەری بانگ له كەمئەندامێك دەدات مانگرتنیان دەستپێكردكەمئەندامان لەبەردەم بانكەكان

bozhin
بەڕێوەبەری بانگ له كەمئەندامێك دەدات مانگرتنیان دەستپێكردكەمئەندامان لەبەردەم بانكەكان

بەڕێوەبەری بانگ له كەمئەندامێك دەدات مانگرتنیان دەستپێكردكەمئەندامان لەبەردەم بانكەكان

دوای زیاتر لە نۆ مانگ، ئەمڕۆ بڕیاربوو مووچەی كەمئەندامان دابەش بكرێت، سكرتێری كەمئەندامانیش دەڵێت، چوینەتە بەردەم بانكەكان و بانك پارەی تێدا نییە.

سامان حسێن، سكرتێری یەكێتی كەمئەندامانی كوردستان،  ڕاگەیاند، ماوەی هەفتەیەكە حكومەت و وەزارەتی كارو كاروباری كۆمەڵایەتی موزایەدە دەكەن و ڕایانگەیاندووە، مووچەی كەمئەندامان دابەش دەكرێت، بەڵام ڕاست دەرنەچوو.

ئەوەشی خستەڕوو، ئەمڕۆ كە كاتی دابەشكردنی مووچەی كەمئەندامانە، سەردانی بانكەكانیان كردووە، بەڵام نە لیستی مووچە هاتووە بۆ بانك، نە بانكەكانیش پارەی تێدایە.

وتیشی: “لە هەموو بانكەكانی سلێمانی و دەوروبەری كەمئەندامان دەستیان كردووە بە مانگرتن تا حكومەت توشی شەرمەزاری بێت”.

بەمەبەستی وەرگرتنی مووچەكانیان، ئەمڕۆ سێ‌ شەممە، كەمئەندامان سەردانی بانكەكانیان كرد، بەڵام بەهۆی نەبوونی پارەوە مووچەكانیان دابەش نەكرا، بەڕێوەبەری بانكی توی مەلیكیش سوكایەتی بە كەمئەندامێك دەكات.

سامان حسێن، سكرتێری كەمئەندامان ڕاگەیاند، لە كاتی چونی كەمئەندامان بۆ بەردەم بانكەكە بەمەبەستی وەرگرتنی مووچەكانیان، پارەی لە بانك نەبووە و دواتر گرژی دروست بووە.

وتیشی: “بەڕێوەبەری بانكەكە سوكایەتی بە كەمئەندامێك كردووە و پاڵی پێوە ناوە، ئێمەش ئەوە سوكایەتیە قەبوڵ ناكەین و دەبێت بەڕێوەبەری بانكەكە داوای لێبوردن بكات، بە پێچەوانەوە هەڵوێستی توندمان دەبێت”.

ماوەی زیاتر لە 9 مانگە كەمئەندامان مووچەیان وەرنەگرتووەو ئەمڕۆ بریاربووە مووچە وەربگرن، بانكەكان پارەیان تێدا نییە.



سه‌رچاوه‌ماڵپەری بۆژین

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات