زانیاری..مەترسیدارترین درەخت لە جیھاندا بناسە

razz

درەختی “منشینیل” ئەو درەختەیە کە لە ولایەتی فلۆریدا و ئەمریکای ناوەڕاست و ناوچەی دەریای کاریبیدا ھەیە و بە ترسناکترین درەخت دادەندرێت لە جیھاندا بەجۆرێک پێویستە ٩ مەتر ٣٠ پی دوربیت لێوەی،ئەم درەختە لە کۆنەوە دۆزراوەتەوە و بەکارھێندراوە دژی دوژمنەکانیان و ژەھرەکەیان کردوە بە سەری تیرەکانیانەوە و گەڵاکەشی کردویانەتە ناو بیری دوژمنەکانیانەوە.
ھەرکاتێک لینجی ئەم درەختە بەر پێس بکەوێت دەبێتە ھۆی توشبوون بە حەساسیەت و نەخۆشیەکانی پێست(بڵق و سوتانەوە) ،ئەگەر بەر بۆیەی ئوتومبێل بکەوێت دەبێتە ھۆی لێکردنەوەی،ھەروەھا بەرھەمێکی ژەھراوی کەلە شێوەی سێودایە ھەیەتی و ئەگەر بخورێت دەبێتە ھۆی ئاوسانی گەر و دروستبوونی بڵق لە دەمدا و کێشەیەکی زۆر بۆ کۆئەندامی ھەرس دروست دەکات و تەنانەت لە کاتی سوتانی ئەم درەختەدا دوکەڵەکەی دەبێتە ھۆی کۆکەی زۆر و دروست بوونی کێشە بۆ کۆئەندامی ھەناسە و لەوانەیە ببێتە ھۆی کوێربوون.



سه‌رچاوه‌Kurdsat

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات