زانیاری.. درێژترین تونێلی جیھان بۆ ھێڵی ئاسن دەکرێتەوە

razz

لەسەرەتای مانگی داھاتوودا درێژترین تونێلی جیھان بۆ ھێڵی ئاسنین لە سویسرا دەکرێتەوە ، کە درێژی تونێلەکە پەنجاو حەوت کیلۆ مەترە و لە چیاکانی “ئەڵب”دا دروستکراوە و ھەرسێ وڵاتی
سویسرا و ئەڵمانیا و ئیتاڵیا بەیەکەوە دەبەستێتەوە .
بە ووتەی بەرپرسانی سویسرا تێچووی پرۆژەکە دە ملیار و سێ ملیۆن دۆلار بووە و رۆژانە سێ سەد شەمەندۆفێر بە خێرایی دوسەدو پەنجا کیلۆمەتر لە سەعاتێکدا بە تونێلەکەدا تێپەر دەبن کە بەو جۆرە گەشتەکانی نێوان زیۆریخ ومیلانۆ لە رێی تونێلەکەوە تەنھا دوو سەعات و سی خولەک دەخایەنن .
لە ساڵی ھەزارو نۆسەدو نەوەت و دوودا راپرسی بۆ پرۆژەی دروستکردنی تونێلەکە کراوە و لەو کاتەدا لەسەدا شەست و چواری بەشداربووانی راپرسیەکە پشتگیریان لە دروستکردنی تونێلەکە کردوە ھەربۆیە پرۆژەکە لە ساڵی ھەزارو نۆسەد و نەوەت و شەش دا خراوەتە بواری جێبەجێکردنەوە و لە ساڵی دووھەزارو یانزەکاری ھەڵکەندنی تونێلەکە کۆتاییھاتووە ، بڕیاریشە لە یەکی حوزەیراندا تونێلەکە کە ناوی (گۆت ھارد)ی ھەلگرتووە بەرەسمی بەرووی گەشتیاراندا بکرێتەوە .



سه‌رچاوه‌Kurdsat

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات