سەرەڕای ئەوەی رێوشوێنی ئەمنیی توندوتۆڵ لە بەغدادی پایتەخت گیراوەتە بەرو ھێزێکی زۆری سوپاو پۆلیس لە چەند ناوچەیەکی شارەکە بڵاوکراوەتەوە، بەڵام سەدان خۆپیشاندەر لە گۆرەپانی تەحریری شاری بەغداد خۆپشاندانیان سازکرد.
سەرچاوەیەک لە پۆلیسی عێراق رایگەیاند، خۆپشاندەرانی گۆڕەپانی تەحریر ھەوڵی ئەوەیان دابوو بەرەو ناوچەی سەوز بپەڕنەوە، لەبەرامبەردا ھێزەکانی ئاسایشی عێراق بەگازی فرمێسکرێژ ھێرشیان کردە سەر خۆپیشاندەران بەمەبەستی بڵاوە پێکردنیان.
لەوبارەیەوە نوسینگەی راگەیاندنی حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیران جەختی کردبۆوە لەسەر ئەوەی کە ھێزەکانی ئاسایش کۆنترۆڵی رەوەشەکەیان کردووە لە گۆڕەپانی تەحریری ناوەراستی بەغداد و ئاشکراشیکرد ھەندێک کەسی ئاژاوەگێڕ کە خۆیان حەشاردابوو لە نێو خۆپیشاندەران ھەوڵیان دا بە مەشخەلی ئاگرین ھێرش بکەنە سەر ھێزەکانی ئاسایش.
سەرچاوەیەکیش لە وەزارەتی ناوخۆی عێراق ئەوەی ئاشکراکرد کە خۆپیشاندەران دەستیان کردووە بە کشانەوە لە گۆڕەپانی تەحریری ناوەراستی شاری بەغداد و خۆپشاندانەکە کۆتایی پێھات.
سهرچاوهKurdsat
درێژهی بابهت
تعليقات
إرسال تعليق