harem
سهرچاوهKurdsat
درێژهی بابهت
لەگەڵ نزیکبوونەوە لە تاقیکردنەوەکانی کۆتایی پۆلی دوانزەی ئامادەیی و تاقیکردنەوەی نیشتمانی پۆلی ٩ ی بنەڕەتی، بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی ھەموو ئامادەکارییەکیان کردوە تا تاقیکردنەوەکان بە باشی بەڕێوەبچێت.
لەوبارەیەوە دڵشاد عومەر بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی بە کوردسات نیوزی راگەیاند، ژوورێکی عەمەلیات پێکھاتووە بۆ ئەوەی ھەوڵبدرێت تاقیکردنەوەکان بەشێوەیەکی سەرکەوتوو بەڕێوەبچێت و ٤٤ رێنماییش لەوبارەیەوە دەرچووە.
بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی ئاماژەی بەوەشدا کە لە ڕێی ئامێرێکی پێشکەوتوو ھەموو تۆڕەکانی پەیوەندی و ئینتەرنێت لەناو ھۆڵی تاقیکردنەوەکان پەکدەخرێت .
سهرچاوهKurdsat
درێژهی بابهت
تعليقات
إرسال تعليق