تۆنی بلێر ھۆشداری لە جیابوونەوەی وڵاتەکەی دەدات

razz

سەرۆک وەزیرانی پێشووی بەریتانیا ھۆشداری لە جیابوونەوەی وڵاتەکە لە یەکێتی ئەوروپا و کاریگەرییەکانی لەسەر ڕەوشی ئابوری دەدات.
” تۆنی بلێر”ی سەرۆک وەزیرانی پێشووتری بەریتانیا ڕایگەیاندووە کە جیابوونەوەی وڵاتەکە لە یەکێتی ئەوروپا کێشەی گەورەی ئابوری لێدەکەوێتەوە و ھۆشداریشی دا لەوەی گرفت لە ئاست و شێوازی ژیانی ھاووڵاتیان و کارکردنیان درووست دەبێت.
وتیشی لە ئەگەری دەنگدانی ھاووڵاتیان بە جیابوونەوەی بەریتانیا لە یەکێتی ئەوروپا, ئەوا ئەو کێشە ئابورییەی ڕوبەڕووی وڵاتەکە دەبێتەوە زۆر قورس دەبێت.
ھاوکات بەپێی ڕاپرسییەک کە ڕۆژنامەی “ئۆبزێرڤەر”ی بەریتانی ئەنجامیداوە, بەشێکی زۆر لە پسپۆڕانی ئابوری پێیان وایە جیابوونەوەی وڵاتەکە زیانی بۆ ئابوری بەریتانیا دەبێت.



سه‌رچاوه‌Kurdsat

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات