ھەموو کات پیاوان بەدوای خانمێکدا دەگەڕێن کە لەگەڵیدا بگونجێن و بتوانن ژیانێکی بەختەوەری لەگەڵدا ببەنە سەر، بەڵام پێدەچێت چەند جۆرێک لە خانمان لای پیاوان زۆر ویستراو بێت.
ئەو جۆرە خانمانەی پیاوان دەستبەجێ بڕیاری ھاوسەرگیری کردن دەدەن لەگەڵیدا بریتین لەمانە:
-خانمێک کە واقعی بێت و بتوانێت لە رووداوەکانی ژیان تێبگات ئەوا لای پیاوان زۆر ویستراوە، ئەو جۆرە بایەخێکی زۆر بە کۆمەڵایەتی بوون و پێداویستییە سۆزدارییەکانی پیاوان دەدەن.
-خانمێک کە لە کاردا زۆر سەرکەوتووە و کەسێکی سەرکەوتووە و کارێکی باشی ھەیە لای پیاوان زۆر ویستراوە و زۆرکەس دەیانەوێت کەسێکی لەوشێوەیە ببێتە ھاوسەریان.
-خانمێک کە پەردەوەردەیەکی زۆر جوان دراوە دەتوانێت ببێتە ھاوسەرێکی زۆر باش بۆ پیاوەکەی و ھیچ کات کێشەی لەگەڵدا درووست ناکات و بەرپرسیارێتییەکانی دابەش دەکات لەگەڵ ھاوسەرەکەیدا.
-خانمێک کە بتوانێت ماڵ بەباشی بەڕێوەبەرێت و لەگەڵ ھەموو بارێکی ماددیدا ژیان بەسەر بەرێت لای پیاوان خۆشەویستە و کەسانێکن کە ھەموو کات لە مێردەکەیان رازین.
تعليقات
إرسال تعليق