سودەکانی خواردنی توو

razz

توو بە ھەموو جۆرەکانیەوە یەکێکە لە مێوە گرنگەکان کە ڕەگەزی خۆراکی و ڤیتامین (G ، B ،A) تێدایە،پێکدێت لە کۆمەڵێک ڕیشاڵ کە کرداری ھەرس ئاسان دەکات ،سودەکانیشی ئەمانەن:
١-تووی سپی دەبێتە ھۆی دابەزینی پلەی گەرمی لەش، بەجۆرێک لەکاتی توشبوون بە تایەکی قورس نموونە ئەو تایەی لە کاتی توشبوون بە نەخۆشی دڕکە و مێکوتە یان ھەڵامەتدا توشی دەبین دەتوانین سودی لێوەربگرین .
٢-بۆ نەھێشتنی ترشەڵۆکی گەدە بەسوودە.
٣-بەخواردنی تووی سور چالاکی مێشک زیاد دەکات.
٤-تووی سپی شەکر لە خوێن دادەبەزێنێت کە بۆ تەندروستی جگەر بەسودە ،ھەروەھا بۆ چارەسەر کردنی سوتاوی و ڕوشان دەتواندرێت بەکاربھێندرێت پێویستە بکوترێت و لەسەر سوتاویەکە یاخود ڕوشاویەکە دابندرێت.
٥-١٠٠ گرام لە توو ٧,٥ کالۆری تێدایە ،ھەربۆیە بۆ ئەو کەسانە بەسودە کە کەم خوێنن.
٦-شەربەتی توو ھەوکردنی بۆری ھەواو و کۆکەی بەھێز چارەسەر دەکات.
٧-تووی سور دەبێتە ھۆی دابەزینی پەستانی خوێن و زیاد کردنی کۆڕستڕۆڵی بەسود کە بۆ تەندروستی دڵ بەسودە.
٨-ڕێگری دەکات لە توشبوون بە ڕەبۆ و دروست بوونی بەرد،ھەستی تونێتی کەم دەکاتەوە،بۆ ئەو کەسانە بەسودە کە برینی گەدەیان ھەیە.



سه‌رچاوه‌Kurdsat

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات