هەفتەی داهاتوو مووچەی ئه م وەزارەتانه دابەشدەكرێت

bozhin
هەفتەی داهاتوو مووچەی ئه م وەزارەتانه دابەشدەكرێت

هەفتەی داهاتوو مووچەی ئه م وەزارەتانه دابەشدەكرێت
ئەندامێكی پەرلەمانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، هەفتەی داهاتوو ژمارەیەكی دیكە لە وەزارەتەكانی هەرێم مووچەی مانگی نیسان وەردەگرن، وەزارەتی ناوخۆش یەكێك دەبێت لەو وەزارەتانە، هۆكارەكەشی ئاشكرادەكات.

پەرلەمانتارێکی پارتی ئاشکرایدەکات، ھەفتەی داھاتوو مووچەی مانگی نیسانی وەزارەتی ناوخۆو چەند وەزارەتێکی دیکەی حکومەتی ھەرێم دابەشدەکرێت.

ئاواز حەمید ئەفەندی، پەرلەمانتاری پارتی لەلیژنەی کاروباری ناوخۆی پەرلەمانی کوردستان، بەمیدیاکانی حزبەکەی ڕاگەیاندووە کە زانیاری ئەوەی پێدراوە ھەفتەی داھاتوو لەپاڵ مووچەی وەزارەتی ناوخۆ، مووچەی بەشێکی زۆر لە وەزارەت و دەستەکانی ھەرێم دابەشدەکرێت.

بەوتەی ئەو پەرلەمانتارەی پارتی، پارەی موچە ئامادەیە، بەڵام بەھۆی ئەوەی بانکەکان فشاریان نەکەوێتەسەر، بەشێکی موچەی وەزارەت و دامەزراوەکان دەکەوێتە ھەفتەی داھاتوو، دەشڵێت:” بانکەکان پێڕاناگەن و ناتوانن بە ھەفتەیەک مووچەی ھەموو فەرمانبەران دابەشبکەن، بۆیە زۆربەی وەزارەتەکان لەھەفتەی داھاتوو لە ڕەمەزاندا مووچەی مانگی نیسان وەردەگرن”.

ئاواز حەمیدە فەندی ؛ئەندامی لیژنەی ناوخۆ و ئاسایش لە پەرلەمانی كوردستان؛  ڕاگەیاند، ئەوەی من زانیاریم هەیە بڕیارە لەم دوو هەفتەیە مووچەی تەواوی وەزارەتەكانی هەرێم دابەشدەكرێت، بەڵام میكانیزمی دابەشكردنە كاتی پێویستە.

وتیشی: “هەرچەندە ناوی وەزارەتەكان دیاری نەكراوە، بەڵام هەفتەی داهاتوو مووچەی مانگی نیسانی فەرمانبەرانی بەشێكی دیكە لە وەزارەتەكانی هەرێم دابەشدەكرێت”.

ڕاشیگەیاند، پارەی پێویست هەیە بۆ دابەشكردنی مووچە، بەڵام ڕێكخستن و میكانیزمی دابەشكردنەكە ڕەنگە پڕۆسەی دابەشكردنەكە دوابخات و پێ ڕانەگەن، بەڵام هەموو هەوڵێك دراوە لەم دوو هەفتەیە مووچەی مانگی نیسانی سەرجەم وەزارەتەكان دابەشبكرێت.

ئەو پەرلەمانتارە ئاشكراشی كرد، هەرچەندە دڵنیایم وەرنەگرت، بەڵام هەفتەی داهاتوو یەكێك لەو وەزارەتانەی مووچە وەردەگرن، وەزارەتی ناوخۆیە.



سه‌رچاوه‌ماڵپەری بۆژین

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات