بۆ رەمەزان ئەم مژدەیەک بۆ ھاووڵاتیان لەئێستادا برنجی جۆری سامان لەبازاڕەكاندا بەشێوەیەكی بەرچاو گرانبووە، بەڕێوەبەری گشتی كۆمپانیای دابەشكردنی خۆراك لەسلێمانیش رایدەگەیەنێت”وەزارەتی بازرگانی عیراق، ھەشتا ھەزار تۆن لەو برنجەی كڕیوەو بۆ مانگی رەمەزان دابەشدەكرێت لەئێستادا برنجی جۆری سامان کە ماوەی چەند مانگێکە دابەشناکرێت، لەبازاڕەکاندا بەشێوەیەکی بەرچاو گرانبووە، بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای دابەشکردنی خۆراک لەسلێمانیش رایدەگەیەنێت”وەزارەتی بازرگانی عیراق، ھەشتا ھەزار تۆن لەو برنجەی کڕیوەو بۆ مانگی رەمەزان دابەشدەکرێت”.
شەوکەت محەمەد بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای دابەشکردنی خۆراک لەسلێمان راگەیاند: ھەندێک بازرگانی چاوچنۆک برنجی جۆری سامانیان ھەڵگرتووەو ئێستا کەچەند مانگێکە ئەو برنجە دابەشناکرێت، نرخەکەیان لەبازاڕدا گرانکردووە.
وتیشی:”برنجی بایعی جۆری سامان ئێستا لەبازاردا فەردەیەکی بووە بە(٨٠)ھەزار دینار، ھۆکارەکەشی ئەوەیە کە کۆمەڵێک بازرگان بەدوای ھەلدا دەگەڕێن، دوای ئەوەی چەند مانگێک دابەشنەکرا، یەکسەر گرانیان کرد”.
سەبارەت بەدابەشکردنی برنجی جۆری سامان، شەوکەت محەمەد مژدەیەکی دایە ھاووڵاتیان و رایگەیاند:”وەزیری بازرگانی عیراق بەوەکالەت، باسی لەوەکردووە کە ھەشتا ھەزار تۆن برنجی جۆری سامانیان کڕیوەو بۆ مانگی رەمەزان دابەشدەکرێت”.
راشیگەیاند:”چاوەڕوانی گەیشتنی ئەو برنجە دەکەین، ھەرکاتێک گەیشت یەکسەر بەسەر ھاووڵاتیاندا دابەشی دەکەین”.
تعليقات
إرسال تعليق