گرنگترین سودەکانی ھەڵوژەی وشککراو بزانە

helin

ھەڵوژە یەکێکە لەمیوەکانی وەرزی ھاوین کە چەندین سوودی ھەیە بۆ تەندروستی ھەروەھا مرۆڤ لە چەندین نەخۆشی دەپارێزێت،لێرەشدا باسی ھەڵوژەی وشککراو دەکەین کە ئەویش سوودی زۆری ھەیە بۆ مرۆڤ، ھەروەھا دوڵەمەندە بە ڤیتامینەکان و کانزایەکان، گرنگترین سوودەکانیشی بریتیین لە:-

١- بۆ ئێسک و ددانەکان بەسودە ئەمەش بەھۆی بوونی کانزاکان وەکو کالیسۆم و پۆتاسیۆم و ڤیتامین.

٢- کرداری ھەرس ئاسان دەکات.

٣- ڕێژەی شەکر لە خوێندا دادەبەزێنێت.

٤- دەبێتە ھۆی چالاکبوونی مێشک و گورچیلەکان.

٥- ڕێگری دەکات لە دروستبوونی خانەی شێرپەنجە.

٦- پێست نەرم و شێدار دەکات و ڕێگری دەکات لە دەرکەوتنی نیشانەکانی پیربوون.

٧- بۆ تەندروستی دڵ بەسوودە.

٨- چارەسەرێکی باشە بۆ قەبزی.



سه‌رچاوه‌Kurdsat

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات