پۆلیسی یۆنان دوو تۆری قاچاخچیانی مرۆڤی ھەڵوەشاندۆتەوەو رێ ی بە ٦٥ کۆچبەری نایاساییش گرتووە کە ویستویانە لە کەناراوەکانی دورگەی (کریت) ی ئەو وڵاتەوە بێنە ناو یۆنانەوە.
سەرچاوەیەک لە پۆلیسی یۆنان رایگەیاندووە بە پشتیوانیی چەند یەکەیەکی پۆلیسی ئەوروپا توانیویانە ئەو دوو باندە دەستگیربکەن، کە پێکەوە ھاریکاریان کردووە بۆ گواستنەوەی کۆچبەر لە ئەسینای پایتەختەوە بۆ وڵاتانی ئەندام لە یەکیتیی ئەوروپا.
سەرچاوەیەک لە پۆلیسی یۆنان ئاماژەی بەوەشکردووە دوان لە دەستگیرکراوەکان ھاوڵاتیی سوری و بەنگلادیشین و گومانی ئەوەیان لێدەکریـَت سەرکردەی ئەو دوو باندە قاچاخچیە بن.
لەلایەکی ترەوە (ئیوانیس مۆزالاس) وەزیری کۆچی یۆنانی نیگەرانە لەوەی وڵاتەکەی توانای جێبەجێکردنی بەندەکانی ئەو رێکەوتنامەیەی ھەبێت کە لە نێوان تورکیا و یەکێتی ئەوروپا لەسەر پرسی کۆچبەران ئیمزاکراوە.
وەزیری کۆچی یۆنان ،بەدوری دەزانێت بەندەکانی ئەو رێکەوتنامەیە جێ بەجی بکرێت.
سهرچاوهKurdsat
درێژهی بابهت
تعليقات
إرسال تعليق