ئەم گیراوەیە ورگت بچووک دەکاتەوە ئەم میوەیە كێشت دادەبەزێنێت

bozhin

ئەم گیراوەیە ورگت بچووک دەکاتەوە ئەم میوەیە كێشت دادەبەزێنێت ڕێگایەکی سرووشتی و ئاسان بۆ ئەو کەسانە ھەیە، کە حەز دەکەن ورگیان بچووک بێتەوە.

قەڵەوی یەکێکە لەو کێشانەی ئێستا چەندین کەس دەیەوێت لێی ڕزگار ببێت، ئەو کەسانەش بۆ دابەزاندنی کێشی لەشیان، شچەندین ڕێگا دەگرنە بەر، بەڵام پێویستە ڕێگا سرووشتییەکان بزانن و ئەنجامی بدەن.

ماڵپەڕی (بۆڵدسکای)، ڕێگایەکی سرووشتی بۆ ئەو کەسانە خستووەتە ڕوو، کە حەز دەکەن ورگیان بچووک بکەنەوە، بۆ ئەمەش پێویستە گیراوەیەک لە چای سەوز و زەنجەبیل و ھەنگوین ئامادە بکەن.

بەم شێوەیەش گیراوەمە ئامادە دەکرێت: سەرەتا کوپێک ئاو بکوڵێنە، ئینجا پارچەیەک زەنجەبیلی بخەرە ناوی و بۆ ماوەی 15 خولەک زەنجەبیلەکەش بکوڵێنە، پاشان ئاگرەکە بکوژێنەوە و کیسەیەک چای سەوزی تێبکە، تا ئەو کاتەی ڕەنگی چایەکە دەچێتە نێو گیراوەکە، ئینجا کیسەکە دەربھێنە.

دوای ئەنجامدانی ئەم ھەنگاوانەی لەسەرەوە ئاماژەیان پێ کرا، گیراوەکە بخەرە نێو پەرداخێک و کەوکچێک ھەنگوینیشی لەگەڵ تێکەڵ بکە، لە کۆتاییشدا بیخۆرەوە.

بۆ ئەوەی لە ماوەیەکی کەمدا ورگت بچووک بێتەوە، پێویستە ڕۆژانە پەرداخێک گیراوەیە بخۆیتەوە، ئەگەر بەرامبەر یەکێک لەو پێکھاتە خۆراکییانەش ھەستیاریت، پێش ئەوەی ئەم ڕێگایە جێبەجێ بکەیت، پرسیار لە پزیشکی تایبەت بکە.خواردنی سێوێك لە ڕۆژێكدا هۆكارێكی گەورەیە بۆ پاراستنت لە چونە لای پزیشك، سێو سەرچاوەیەكی گەورەی ڕیشاڵە و یارمەتی  باشتر بونی نەمانی بەرگری و كەمكردنەوەی كۆلیستڕۆڵی زیانبەخش دەدات.

خواردنی تەندروست و سێو یارمەتی كەمبونەوەی كێشی لەش دەدەن، بە پێی لێكۆڵینەوەیەكی خۆراكی  زیادكرنی هەموو 3.5 ئاونسێك   بەكارهێنانی  میوە  ڕۆژانە دەبێتە هۆی كەمبونەوەی كێش بە ڕێژەی 0.7 پاوەند دوای شەش مانگ.

هەرچەندە ئەمە ڕێژەیەكی زۆر نییە بۆ كەمبونەوەی كێش بەڵام بەتێپەڕبونی كات بڕێكی زیاتر لە كێش دادەبەزێت، هەروەها بڕی مادە خۆراكیەكانت زیاد دەبێت چونكە سێو  بڕێكی گرنگ  ڤیتامین سی و ڕیشاڵی تێدایە.

ئەو خۆراكانەی كە بڕێكی زۆر وزە و ڕیشاڵ و ئاو لە پێكهاتنیاندا هەیە یارموتی تێربون دەدەن بە بێ ئەوەی بڕێكی زۆر كالۆری بخۆیت، قەبارەی ئەو خۆراكەی  كە دەیخۆیت وات لێدەكات هەست بكەیت كە  تێریت نەك  ژمارەی كالۆرییەكان.

سێو بە توێكڵەكەیەوە لە هەر گرامێكد ½ ی كالۆری تێدایە سیو بكە بەخۆراكی ڕۆژانەت كە بڕی َكی كەم وزەی تێدایە، سێوی قاژكرا و لەگەڵ ماستێكی كەم چەور تێكەڵبكە یان لەگەڵ بڕێكی كەم ڕۆنی فستق دا تێكەڵی بكە بۆ ئەوەی پێی  تێربیت و ببێتە ژەمێكی خۆراكی باش.



سه‌رچاوه‌ماڵپەری بۆژین

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات