دەمیرتاش: گەلی کورد تەسلیمی سیستەمی تاکڕەوی نابێت

razz

پارتی ھەرێمەکانی دیموکراتیک ” دەبەپە” چوارەمین کۆنگرەی نائاسایی خۆی لە ئەنقەرە بەرێوەبرد .
(کامەران یوکسەک) و (سەباحەت) تونجەل وەک ھاوسەرۆکانی دەبەپە دەستنیشان کران.
ئەمرۆ کۆنگرەی دەبەپە لە ئەنقەرە بەرێوەچوو کە تێیدا ھاوسەرۆکانی پارتی دیموکراتیکی گەلان ( ھەدەپە) سەلاحەددین دەمیرتاش و فیگەن یوکسەکداغ ، و ھاوسەرۆکانی کۆنگرەی کۆمەڵگەی دیموکراتیک ” کەجەدە” لەیلا گوڤەن و خەتیب دیجلە و ھاووتەبێژی کۆنگرەی دیموکراتیکی گەلان “ھەدەکە” گوڵیستان کلچ و ژمارەیەکی زۆر میوان و نوێنەری چەند پارلایەنێکی سیاسی و ڕێکخراویتر بەشداری کۆنگرەکەیان کرد و تێیدا (کامەران یوکسەک) و (سەباحەت) تونجەل وەک ھاوسەرۆکانی دەبەپە دەستنیشان کران .
ھاوسەرۆکی دەبەپە ( کامەران یوکسەک) بەھۆی ئەوەی لە زینداندایە و نەیتوانی بەشداری کۆنگرەکە بکات، بەڵام پەیامێکی ئاراستەی کۆنگرەکە کرد و دواتریش .
ھاوسەرۆکی گشتی ھەدەپە سەلاحەددین دەمیرتاش لە وتیەکدا رایگەیاند کە بێگومان گەلی کورد تەسلیمی سیستەمی تاکڕەوی نابێت و ھەنگاویش بۆ دواوە نانێت و داھاتووی خۆی دەستنیشان دەکات.
جێی ئاماژەیە (کامەران یوکسەک) ھاوسەرۆکی ئەو پارتەش کامەران یوکسەک ھەفتەی ڕابردوو لە ئامەد دەستبەسەرکرا و ڕەوانەی زیندان کرا.



سه‌رچاوه‌Kurdsat

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات