ئەمڕۆ دانیشتنەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەست پێدەکاتەوە

helin

دوای تێپەڕبوونی زیاتر لە مانگێک بەسەر دوایین دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەران، بڕیارە ئەمڕۆ سەرلەنوێ دانیشتنەکانی ئەنجومەنەکە دەستپێبکەنەوە.

بەپێی راگەیەندراوێکی ئەنجومەنی نوێنەران، لە دانیشتنەکەی ئەمڕۆدا دوای دەنگدان لەسەر درێژکردنەوەی ماوەی کاری ئەم وەرزەی پەرلەمان، گفتوگۆ لەبارەی ئۆپراسیۆنی رزگارکردنی فەللوجە و بارودۆخی مرۆیی دانیشتووانی ئەو شارە دەکرێت کە زیاتر لە دوو ساڵە لەلایەن تیرۆریستانی داعشەوە دەستی بەسەردا گیراوە.

ھاوکات کەلێنە ئەمنییەکان و تەقینەوەکانی ئەمدواییەی ناوچەی سەدر و ناوچەکانی دیکەی عێراق تاووتوێ دەکرێن.

تەوەرێکی دیکەی دانیشتنەکە بریتییە لە گفتوگۆکردن لەسەر بارودۆخی ئابووری و ئەو قەرزەی کە بانکی نێودەوڵەتی دەیداتە عێراق.



سه‌رچاوه‌Kurdsat

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات