مۆرینیۆ داوای ویلیان دەکات و مانیونایتدیش ٦٠ ملیۆنی بۆ داناوە

harem

ھەر سەبارەت بەو ھەواڵانەی تایبەت بە خۆسێ مۆرینیۆ ، رۆژنامەی زە سەنی بریتانی ئاماژەی بەوە کردووە مۆرینیۆ چاوی لەسەر تواناکانی ویلیانی بەرازیلی و ئەستێرەی یانەی چێڵسی لەندەنییە کە ئارەزویەکی زۆر دەکات ئەو یاریزانە بگوازێتەوە ریزیەکانی شەیتانە سورەکان و لە ھاوینی داھاتوودا گرێبەستی لەگەڵدا ئیمزا بکات، بۆیە بەپێی زانیارییەکانی سەرچاوەکە سپێشڵ وەن داوای لە ئیدارەی یانەی مان یونایتد کردووە کە ھەوڵ بۆ ویلیان بدەن و ئەوانیش بڕی ٦٠ ملیۆن پاوەندیان تەرخان کردووە بۆ رازی کردنی ئیدارەی یانەی بلوز بە دەستبەرداربونیان لەو یاریزانە بەرازیلیە، بەڵام لەگەڵ ھەموو ئەوانەشدا ئەستەمە یانەی چێڵسی دەستبەرداری ویلیان ببن بەوپێیەی ناوبراو یەکێکە لە یاریزانە باش و سەرەکییەکانی ئەو یانەیە .



سه‌رچاوه‌Kurdsat

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات