chalack
سهرچاوهKurdsat
درێژهی بابهت
گەنجێکی ویلایەتی ئەریزۆنای ئەمریکا رۆژی پێنجشەممەی رابردوو گیانی لەدەستدا، دوای ئەوەی زیاتر لە ھەزار ھەنگ ھێرشی دەکەنە سەرو بۆ چەند جارێک پێوەی دەدەن.
ئەلیکس بیستلر تەمەن ٢٣ ساڵ، لەگەڵ زرخوشکەکەیدا کاتێک دەیانەوێت سەردانی باوکیان بکەن، بەڵام ژمارەیەکی زۆر ھەنگ ھێرش دەکاتە سەریان و کچەکە دەتوانێت لەناو حەمامێکدا خۆی حەشاربدات، بەڵام گەنجەکە دەکەوێتە بەر ھێرشی ھەنگەکان.
لەوبارەیەوە پۆلیس رایگەیاندووە، کارمەندەکانیان ھەوڵی زۆریان داوە ئەو گەنجە رزگار بکەن، بەڵام زۆری ھەنگەکان رێگربووە، بەڵام دواجار رزگار کراوەو گەیەندراوەتە نەخۆشخانە، بەڵام لەوێ گیان لەدەستدەدات.
سهرچاوهKurdsat
درێژهی بابهت
تعليقات
إرسال تعليق