ئەڵمانیا ١٠٠ملیۆن یۆرۆ بۆ ھاوکاری کردنی کۆچبەران لە خوێندندا تەرخان دەکات.

harem

وەزارەتی پەرەوەردەی ئەڵمانیا ڕایگەیاندووە کە تاوەکو ساڵی دوو ھەزار و نۆزدە سەد ملیۆن یۆرۆ بۆ ھاوکاریکردنی نزیکەی سەد و ھەشتا زانکۆ و پەیمانگا تەرخان دەکەن, مەبەست لەوەش بۆ ئاسانکردنی کارەکانە بۆ ئەو کۆچبەرانەی دەیانەوێت لەو وڵاتەدا بەردەوامی بە خوێندن بدەن.

“یوحەنا فانکا” وتەبێژی ئەو وەزارەتەش ڕایگەیاندووە کە بە تەنھا لەمساڵدا بیست و حەوت ملیۆن یۆرۆ بۆ ھەمان مەبەست لە وڵاتی ئەڵمانیا تەرخان کراوە.

وڵاتی ئەڵمانیاش لە ساڵی ڕابردوودا زۆرترین ژمارەی کۆچبەرانی نایاسایی وەرگرتووە و ژمارەیان گەیشتە یەک ملیۆن کۆچبەری نایاسایی. 



سه‌رچاوه‌Kurdsat

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات