حەیدەر عەبادی پاراستنی رەوشی بەغدادی لە وەزارەتی بەرگری سەندەوە

chalack

حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیری عێراق، پاراستنی بارودۆخی ئەمنی شاری بەغدادی بەوەزارەتی ناوخۆی عێراق سپارد.

نوسینگەی حەیدەر عەبادی لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند: سوپا بەئۆپراسیۆنی کۆنترۆڵکردنەوەی شاری فەللوجەوە سەرقاڵە لەبەرئەوە پاراستنی بارودۆخی ئەمنی شاری بەغداد سپێردراوە بەوەزارەتی ناوخۆی عێراق.

ھەر لەبارەی بارودۆخی ئەمنی شاری بەغدادەوە، سەعد مەعن وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆ ھۆشداری دا لە ئەنجامدانی پەلاماری تیرۆریستی لەلایەن داعشەوەو رایگەیاند: داعش بۆ سەرلێشێواندنی ھێزەکانی سوپای عێراق ھەوڵی تێکدانی ئەمنیەتی شاری بەغداد دەدات.



سه‌رچاوه‌Kurdsat

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات