ھێزە ئەمنییەکانی عێراق چونە ناو شاری فەللوجەوە

helin

لە چوار چێوەی ئۆپراسیۆنی کۆنترۆڵکردنەوەی شاری فەللوجەدا ھێزە ئەمنییەکانی عێراق چونە ناو شارەکە و چەند گەرەکێکیان کۆنترۆڵکردەوە.

لەوبارەیەوە سەرچاوەیەکی سەربازی عێراقی بە ئاژانسی ھەواڵی فرانس پرێسی راگەیاندووە ھێزە ئەمنییەکانی عێراق بەیانی ئەمرۆ توانیویانە بچنە ناو شاری فەلوجەوە و بەتەواوەتی ناوچەی مەزرەعە و پیشەسازی و گەرەکی عەسکەری و حەی ێناعیان لە بەری خۆرھەڵاتی فەلوجە کۆنترۆڵکردەوە.

لەباکوری شارەکەش ھێزە ئەمنییەکان ناوچەی سەجەر و جەسەر یان کۆنترۆڵکردەوە 

ھاوکات ھێزە ئەمنییەکان چەند ناوچەیەکی شاری ھیتی پارێزگای ئەنباریان کۆنترۆڵکردەوە کە رۆژی یەک شەممە لەچەند پەلامارێکی داعشدا کۆنترۆڵکران دواتر ھێزە ئەمنییەکانی عێراق بە پاڵپشتی فرۆکە جەنگییەکانی ھاوپەیمانان ئەو ناوچانەی شاری ھیتیان کۆنترۆڵکردۆتەوە و لە ئۆپراسیۆنێکیشدا لە ھیت ٦٠ تیرۆریستی داعش کوژران.



سه‌رچاوه‌Kurdsat

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات