مووچەی مامۆستایان كاتی پێدانی دەگۆڕدرێت

bozhin
مووچەی مامۆستایان كاتی پێدانی دەگۆڕدرێت

پەرورەدەی هەولێر ڕایگەیاند، ڕۆژی دابەشكردنی موچەی مامۆستایانی ناوشار هاوكاتە لەگەڵ ئەنجامدانی ئەزموونە كۆتاییەكان كە ڕۆژی پێنجشەممەیە، بۆیە لەبەر پاراستی هێمنی هۆڵەكان دوانیوەڕۆی هەمان ڕۆژ موچەكانیان دابەش دەكرێت  بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی پارێزگای سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، لەكاتی دابەشكردنی مووچەی مامۆستایانی ناوشار بە میكانیزمێك دابەشكردنی مووچە دەگۆڕین، كە كاریگەری لەسەر هۆڵی تاقیكردنەوەكان نەبێت، دەشڵێت: “هەماهەنگی كراوە ئەو بانكانەی مووچەی مامۆستایان دابەشدەكەن ئێواران مووچە دابەش بكەن”.

دڵشاد عومەر ؛بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی پارێزگای سلێمانی؛  ڕاگەیاند، ڕۆژی پێنج شەممە لەگەڵ دەستپێكی یەكەم تاقیكردنەوەی ئەزمونە گشتیەكان مووچەی مامۆستایانی ناو شار دابەشدەكرێت، بەڵام بۆئەوەی كاریگەری لەسەر بەڕێوەبەر و یاریدەدەرەكانی هۆڵەكان دروست نەبێت، میكانیزمێك دەگرینە بەر.وتیشی: “وەزارەتی پەروەردە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی دارایی كردوە، بەوەی ئەو بانكانەی مووچەی مامۆستایانی ناو شار دابەش دەكەن، دابەشكردنەكەیان لە بەیانیانەوە بگۆڕێت بۆ ئێواران”.

ڕاشیگەیاند، بەم میكانیزمە كەشی هۆڵی تاقیكردنەوەكان گونجاو دەبێت هەم بۆ مامۆستایان، كە دەتوانن دوای تاقیكردنەوەكان مووچەكەیان وەربگرن، هەم نابیتە گرفت بۆ بەڕێوەبەر و یاریدەدەرەكانی هۆڵًەكان.

بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی ئاشكراشی كرد، ئەگەر وەزارەتی دارایی بڕیاری كۆتایی لەو بارەیەوە بدات، ئەوا ئێوارەی ڕۆژی پێنج شەممە مووچەی مامۆستایانی ناو شار دابەشدەكرێت.

بەپێی بڕیاری وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێم، بڕیارە ڕۆژی چوار شەممە مامۆستایانی دەرەوەی شار و پێنج شەممە مامۆستایانی ناو شار مووچەی مانگی نیسان وەربگرن.

بەڕێوەبەرایەتی پەرورەدەی هەولێر لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە فەیسبوك ڕوونكردنەوەیەكی ئاڕاستەی بەڕێوەبەران و مامۆستایان كردووە سەبارەت بە دابەشكردنی مووچەی ناوەوەی شار و ڕایگەیاندووە “ڕۆژی دابەشكردنی مووچەی ناو شار هاوكاتە لەگەڵ ئەنجامدانی ئەزموونە كۆتاییەكان كە ئەویش ڕۆژی پێنجشەممەیە.”

 

لە رونكردنەوەكەدا باس لەوەشكراوە، بانكەكان دەمێننەوە لە دوای نیوەڕۆی ئەو ڕۆژەدا و دوای تەواوبوونی تاقیكردنەوەكان ئینجا دەست دەكرێت بە دابەشكردنی مووچە تەنها بۆ پاراستنی هێمنی هۆڵەكان.
پێشتریش بەڕێوبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی باسی لەوەكردبوو، كە لە هەوڵدان لەگەڵ وەزارەتی دارایی بۆ ئەوەی موچەی مامۆستایانی ناو شار، لە دوانیوەڕۆدا دابەشبكرێت.
هەفتەی ڕابردوو، وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێم خشتەیەكی نوێی دابەشكردنی موچەی ڕاگەیاند و بەپێی ڕاگەیەندراوەكەش ڕۆژانی چوارشەممە و پێنجشەممە ١ و ٢ی حوزەیران موچەی وەزارەتی پەروەردە دابەش دەكرێت.



سه‌رچاوه‌ماڵپەری بۆژین

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات