به‌ڤیدیۆ سه‌ما كه ى له‌نیا عه‌بدوڵڵا خۆشییه‌كه‌ى كرد به دوو خۆشى دواى ئه‌وه‌ى دوێنى به‌روارى “28” ئایار له چاڤى لاند ئاهه‌نگه هونه‌رمه‌ندى میللى گۆرانى ئینزیبات به سه‌ركه‌وتوى كۆتایى هات، له‌نیا عه‌بدوڵا پێشكه‌شكارى ئاهه‌نگه‌كه ده‌ڵێت “بۆ من دوو چه‌ژن بوو”.
له‌لێدوانێكى تایبه‌ت به NRT2 له‌نیا عه‌بدوڵا وتى ئه‌مڕۆ بۆ من ڕۆژێكى تایبه‌ت بوو، چونكه به هاوكارى هه‌موو لایه‌ك ئاهه‌نگى هونه‌رمه‌ندى میللى گۆرانى ئینزیباتمان به سه‌ركه‌وتووى پێشكه‌ش كرد ئه‌وه‌ى واى كرد بۆ من ئه‌مڕۆ ببێته دوو چه‌ژن سه‌ركه‌وتنى یانه‌ى ریاڵ مه‌درید بوو به به‌ده‌ستهێنانى كاسى خولی یانە پاڵەوانەکان ئه‌وروپا.
له‌نیا عه‌بدوڵا ساڵی ١٩٩٢ لە شارى سلێمانى له‌دایك بووه، پەیمانگای هونەرە جوانەکانی تەواو کردووە، له ئێستادا به‌رنامه‌ى “له‌كوردستان” پێشكه‌ش ده‌كات
له‌گرته‌یه‌كی ڤیدیۆدا كه له لایه‌ن له‌نیا عه‌بدوڵڵاوه بڵاوكراوه‌ته‌وه ناوبراو له‌سه‌ر بۆردێكی ئه‌له‌كترۆنییه‌و له نێو باڵه‌خانه‌ی كه‌ناڵی NRT2 دایه.
وه‌ك له گرته ڤیدیۆییه‌كه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت له‌نیا عه‌بدوڵڵا گوێ له گۆرانیه‌كی جێگری میدیا حسێن ده‌گرێت و له‌سه‌ر بۆرده ئه‌له‌كترۆینه‌كه سه‌ما ده‌كات.
له‌نیا عه‌بدوڵڵا له ساڵی 1992 له‌دایك بووه‌و سه‌ره‌تا له كه‌ناڵی په‌روه‌رده‌ی له شاری سلێمانی و دواتریش له كه‌ناڵی گه‌لی كوردستان و پاشان له كه‌ناڵی NRT2 كاری پێشكه‌شكاری ده‌كات.
تعليقات
إرسال تعليق