رەوشی مرۆیی ھاووڵاتیانی فەلوجە روو لە خراپبوونە

chalack

کۆمسیۆنی پەنابەرانی سەر بەرێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ئاشکرایکرد، بەھۆی شەڕوپێکدادانەکان، نزیکەی ٣٧٠٠ ھاوڵاتی شاری فەلوجەیان جێھێشتووە.
ولیام سبیندلەر وتەبێژی کۆمسیۆنی پەنابەران، لە لێدوانێکی رۆژنامەوانییدا رایگەیاند: لەسەرەتای ئۆپراسیۆنە سەربازییەکانی سوپای عێراق بۆ ئازادکردنەوەی شاری فەلوجە، نزیکەی ٣٧٠٠ کەس شارەکەیان جێھێشتووەو لەچەند ناوچەیەکی پارێزگای ئەنبار نیشتەجێ بوون، پێشبینیشی کرد کە ژمارەی ئاوارەکان لە رۆژانی داھاتوودا بەشێوەیەکی بەرچاو روو لە زیاد بوون بکات.
وتەبێژی کۆمسیۆنی پەنابەرانی سەر بە رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان وتیشی: بەپێی زانیارییەکانی بەردەستیان، بەھۆی بەردەوامی شەڕوپێکدادانەکان و بۆردومانکردنی مۆڵگەی تیرۆریستانی داعش، ژمارەیەک ھاوڵاتی لە شاری فەلوجە کوژراون و بریندار بوون، جگە لەوەش داعش ھاوڵاتیانی لە شارەکە وەک قەڵغانی مرۆیی بەکارھێناوە.



سه‌رچاوه‌Kurdsat

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات