پێشمەرگە پەلامارێکی بەرفراوانی داعشی لە میحوەری خازر تێکشکاند

helin

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ ھێزی پێشمەرگە پەلامارێکی بەرفراوانی تیرۆریستانی داعشی لە میحوەری خازر تێکشکاند.

پەیامنێری کوردسات نیوز رایگەیاند داعش لە چەند قۆڵێکەوەو لەرێی بەکارھێنانی ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژکراو و تیرۆریستی خۆکوژەوە پەلاماری سەنگەرەکانی پێشمەرگەی لە گوندەکانی”موفتی و زاراخاتوون و ئەبزاخ و گەزەکان” داوە کە بە گوندی کاکەییەکان دەناسرێن.

ئەوەشیخستەڕوو کە فڕۆکە جەنگییەکانی ھاوپەیمانان ئۆتۆمبێلە بۆمبڕێژکراوەکانی داعشیان تێکشکاندووە.

پەیامنێری کوردسات نیوز وتیشی، لەو رووبەڕوو بوونەوەیەدا کە زیاتر لە ٣ سەعاتی خایاندووە، داعش زیانێکی زۆری پێگەیشتووەو نزیکەی ٥٠ تیرۆریستیان لێکوژراوە، کە تەرمی ژمارەیەکیشیان کەوتۆتە دەست پێشمەرگە.



سه‌رچاوه‌Kurdsat

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات