سەرۆکی فراکسیۆنە کوردستانییەکان و عەبادی کۆبوونەوە

helin

شەوی رابردوو سەرۆکی فراکسیۆنە کوردستانییەکان و حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە شاری بەغداد کۆبوونەوە.

ئامانجی کۆبوونەوەکە تاووتوێکردنی بارودۆخی عێراق و ئەو کێشانەبوون کە تائێستا لەنێوان حکومەتی ھەرێمی و حکومەتی فیدراڵیدا بە ھەڵپەسێردراوی ماونەتەوە.سایتی سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، لە کۆبوونەوەکەدا باس لە دوایین گۆڕانکارییە سیاسییەکان و قەیرانی دارایی و ئابووری عێراق و چاکسازییەکانی حکومەت کراون.

ھەردوولاش جەختیان کردۆتەوە لەوەی کێشەکانی نێوان ھەرێم و بەغداد لەرێی دیالۆگی نیشتمانییەوە چارەسەر بکرێن.

ئۆپراسیۆنی رزگارکردنی ناوچەکانی عێراق لە ژێر دەستی داعش و بەتایبەتیش ئۆپراسیۆنی رزگارکردنی شاری فەللوجە، تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە بوو.

بەپێی بەیاننامەکەی سایتی سەرۆک وەزیران، سەرۆکی فراکسیۆنە کوردستانییەکان، وێڕای دەربڕینی پشتیوانی بۆ چاکسازییەکانی حکومەت، تەئکیدیان لەسەر یەکسختنی تواناکان بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر کردۆتەوە.



سه‌رچاوه‌Kurdsat

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات